به‌وێنه.. دوو گه‌نج له شاری سلێمانی له‌ڕۆژی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان كارێكی جیاوازیان كرد
وێستگە ستایل-
دوو گه‌نج له شاری سلێمانی وه‌ك ده‌ربڕینی هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر پیسبوونی ژینگه بڕیاری ئه‌وه‌یاندا له ڕۆژی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان بچنه جێگه‌یه‌كی جیاواز.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره وێنه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به تایبه‌ت له گروپه تایبه‌ته‌كانی ژینگه دۆستی بڵاوكردۆته‌وه وه‌ك په‌یامێك بۆ ئه‌وه‌ش چونه‌ته ناوچه‌ی تانجه‌رۆ كه له ئێستادا خۆڵ و خاشاكی شاری سلێمانی ده‌برێته ئه‌و جێگه‌یه و ده‌سوتێنرێت و به‌هۆیه‌وه ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌واو پیس بووه و ئاستی توشبوون به نه‌خۆشی تیایدا به‌رز بۆته‌وه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌م دوو هاوسه‌ره نوسیوه ده‌ستخۆشیان لێكردوون و به‌كارێكی جیاواز وه‌سفیان كردووه و به‌شێكی دیكه‌ش ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرن.
PM:08:07:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4512
جار خوێنراوه‌ته‌وه