هه‌شت نیشانه ئاماژه بۆ توشبوون به ئه‌كزیمای توند
وێستگە ستایل-
ئه‌كزیما یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بێزاركه‌ر و بێ چاره‌سه‌ره‌كانی پێست، ته‌ڕكردن و به‌كارهێنانی سابوون و مادده‌ی پاككه‌ره‌وه ئه‌م برینه به‌رده‌وام نوێ ده‌كاته‌وه، هه‌ركات ئه‌م نیشانانه له پێستدا ده‌ركه‌وت مانای وایه توشی ئه‌كزیمای توند بویت.
1-خوروی زۆر، به‌جۆرێك نه‌خۆش وایلێدێت شوێنی برینه‌كانی ده‌خورێنێت هه‌تا خوێنی لێ دێت.
2-ئه‌م نه‌خۆشیه بۆی هه‌یه له هه‌موو شوێنێكی جه‌سته بڵاو ببێته‌وه به‌ڵام شوێنی سه‌ره‌كی سه‌ر قۆڵه‌كان و پشتی ئه‌ژنۆ و مل و ڕوخساره.
3-وشكبونه‌وه و سووربوونه‌وه‌ی پێست یه‌كێكه له نیشانه دیاره‌كانی توشبوون به برینی ئه‌كزیما.
4-دروستبوونی برین و ئاو لێهاتن له برینكه .
5- ئه‌و كاته‌ی نه‌خۆش توشی ئه‌كزیمای توند ده‌بێت ئه‌وه ته‌نها به خوراندنی پێست په‌ڵه له‌سه‌ر پێستی دروست ده‌بێت چونكه پێست زۆر ناسك ده‌بێته‌وه.
6-كاتێك ده‌رمانه‌كان نه‌توانن چاره‌سه‌ری برینی ئه‌كزیما بكه‌ن ئه‌وه مانای وایه نه‌خۆشیه‌كه گه‌یشتۆته حاڵه‌تێكی توند.
7-نه‌خۆش توشی كه‌مخه‌وی ده‌كات به‌هۆی خوروی زۆری برینه‌كان.
8-ده‌بێته هۆی توشبوون به هه‌وكردنی گلێنه‌ی چاو و گرفتی چاو.
PM:12:28:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5480
جار خوێنراوه‌ته‌وه