‌بۆ خانمان.. هۆکارەکانی تووشبوون بە ئازار لەکاتی جووتبووندا

وێستگە ستایل-


ڕەنگە هەندێک لە ژنان لەکاتی جووتبوون و ڕاهێنانی سێکسی لەگەڵ هاوسەرەکەی تووشی ئازار ببێت، ئەمەش دەبێتە هۆی وەڕسبوون و دوورکەوتنەوە و چێژنەبینین.

بێگومان هەندێکجار ئەم ئازارە کاتییە و بەهۆی نەخۆشیەکەوەی سادەوەیە یان ڕەنگە لای پزیشک بە ئاسانی چارەسەربکرێت، بەڵام بەردەوامبوونی دەبێتە هۆی بێزاربوونی پیاوان و ژنان لەکاتی جووتبووندا.

بەشێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی ئازار بۆ خانمان بوونی نەخۆشی قیلاعە کە فتریات ناسراوە کە جۆرێکە لە هەوکردنی ئەندامی زاوزێ، یان برینداربوونی لەکاتی جووتبووندا، دەتوانیت لەڕێگەی دەرمانی پزیشکیەوە کە بۆت دیاریدەکرێت چارەسەری بکەیت یان زەیتی سروشتی، بەڵام بەردەوام پسپۆران هۆشداری دەدەن کە پێویستە ئازاری جووتبوونی خانمان لای پزیشک چارەسەر بکرێت، چونکە ئەگەر دڵنیابیتەوە لەوەی گرفتێکی گەورە نییە ئەوکات دەتوانیت بە زەیتی سروشتی چارەسەری بکەیت.


جۆرەکانی ئازاری جووتبوون و هۆکارەکەی:
بوونی ئازار لە بەشی سەرەکی واتە دەرگای سەرەکی ئەندامی زاوزێ، ئەم جۆرە پێویستی بە پزیشکی پسپۆڕ هەیە و دەبێت بە خێرای پشکنین بکات، چونکە ڕەنگە تووشی هەندێک نەخۆشی پێست بووبێت وەک ئەکازمیا، کە دەبێتە هۆی سووربوونەوە و کزانەوە و خوران و ئازار.

جۆری دووەم ئازاری ناوەوەی ئەندامی زاوزێ، مانای بوونی گرفتە لە میزەڵدان، کە ڕەنگە بەهۆی بەکتریا و میکرۆبەوە یان تووشبوون بە لیکەڕژێنی بارتولین واتە غودە کە ماددەیەکی خراپ دەردەدات، یان بەهۆی کۆبوونەوەی شلەمەنی لەو بەشە و زۆر هۆکاری دیکە کەدەبێت پزیشک دیاریبکات.

ئازاری بەشی تەواوی ناوەوەی ئەندامی زاوزێ کە هۆکارەکەی بوونی گرفتە لە نێو منداڵدان، وەک دروستبوونی کیس و وەرەم، زۆر گرنگە بە خێرای سەردانی پزیشک بکرێت.


 لەلایەکی دیکەوە هەست کردن بە ئازار لای خانمان لەکاتی سێکس و جووتبووندا ڕەنگە بەهۆی کەمی هۆڕمۆنی ئیسترۆجینەوە بێت، ئەمەش بە کرێمی ئیسترۆجین چارەسەردەکرێت.

یاخود ڕەنگە تووشی نەخۆشی پێست بووبێت ئەندامی زاوزێت، ئەمەش بووبێتە هۆی هەوکردنی کەدەبێت پزیشک دیاریبکات، بەڵام هەندێک حاڵەتی دیکە هەیە وەک نەخۆشی کۆڵۆن یان هەوکردنی میزەڵدان یان هەوکردنی زۆری ڕیخۆڵە کوێرە یان بوونی گرفتی دیکەی نێو منداڵدان و هێلەکەدان.


AM:10:46:12/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 39352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌