هۆکاره‌کانی ئازاری پشت له‌كاتی سكپڕی و دوای منداڵبوون و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی
وێستگە ستایل-
زیاتر له ( % ٥۰ ) ئه‌و خانمانه‌ی دووگیانن تووشی پشت ئێشه ده‌بن و زۆربه‌یان دوای له دایک بوون ئازااره‌که‌یان که‌م ده‌بێته‌وه یان نامێنێت، له هه‌مان کات به‌شێکی خانمان پاش منداڵ بوون تووشی ئازاری پشتی ده‌بن یاخود زیاتر ده‌بێت، دكتۆره هه‌ڤین پزیشكی پسپۆڕی ئازار و به‌نج له‌م بابه‌ته‌دا دیارترین هۆكاره‌كانی ئازاری پشت له ماوه‌ی سكپڕی و دوای منداڵبوون و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر ڕوون ده‌كاته‌وه.
هۆکاره‌کانی ئازاری پشت کاتی سکپڕی :
1- زیاد بوونی کێش : کاتی دووگیانی ئاسایی خانمان ( ۱۳ ـــ ۲۷ ) کیلۆگرام کێشیان زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش فشارێکی زیاتر له سه‌ر بڕبڕه‌کانی له‌ش دروست ده‌كات.
2-گۆڕانی هۆرمۆنه‌کان : هۆرمۆنی ڕێلاکسین ده‌ڕێژرێت بۆ خاوبوونه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کانی ناوچه‌ی حه‌وز و نه‌رمبوونی جومگه‌کان بۆ ئاماده بوون بۆ منداڵ بوون، هه‌مان هۆرمۆن ده‌بێته هۆی بێهزبوونی به‌سته‌ر و جومگه‌کانی بڕبڕه‌ی پشت .
3- گۆڕانی خاڵی فشاری له‌ش، به هۆی گه‌وره بوونی قه‌باره‌ی سکه‌وه پشت زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چه‌مێته‌وه ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی خۆت بنووشتێنه‌وه.
4-جیابوونه‌وه‌ی ماسولکه‌یه‌کی به‌هێزی دیواری سک له یه‌کتر بۆ ڕێگه‌دان بۆ گه‌وره‌بوونی قه‌باره و کێشی منداڵدان که ده‌بێته هۆی زیاتر بوونی پشت ئێشه.
5- دڵه‌ڕاوکێ و قه‌له‌قی : له کاتی سکپڕی زیاتر ده‌بێت به هۆی ترس و چاوه‌ڕوانی له دایک بوونی منداڵێکی تازه‌وه.
6- که‌می کالسیۆم و ڤیتامین ( D ) و مه‌گنسێوم : به هۆی دروست بوونی کۆرپه‌له‌وه و گرنگی نه‌دان به خواردنی ته‌ندروست.
7-زیادبوونی نیشانه‌کانی کێشه‌ی ئینزلاق و نه‌خۆشیه‌کانی تری جومگه‌کان ئه‌گه‌ر پێش سکپڕی هه‌بوو بێتن و ڕه‌نگه ده‌ست نیشان نه‌کرابن یا وه‌ک پێویست چاره‌سه‌ر نه‌کرابن.
8- هه‌وکردنی جومگه‌ی حه‌وز : زۆر باوه کاتی سکپڕی.
9-وه‌ستان زۆر به پێوه و هیلاکی و که‌می جوڵه و ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش .
شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
1- زیاتر کردنی جووڵه و رۆیشتن به پێ و ئه‌نجام دانی وه‌رزشی گونجاو ڕۆژانه.
2-ده‌ست نیشان کردن و چاره‌کردنی که‌می ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕێگه‌ی خۆراکی ته‌ندروست و گونجاوه‌وه.
3- به‌کارهێنانی حه‌پی پاڕاسته‌مۆڵ کاتی ئازاری زۆر و به بڕی که‌م.
4- پابه‌ند بوون به هه‌ندێ ڕێنمیایی پزیشکی یه‌وه سه‌باره‌ت به شێوازی پاڵ که‌وتن و دانیشتن و وه‌رزش و شت هه‌ڵگه‌رتنه‌وه.
که‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت :
1- بوونی ئازارێکی زۆر به به‌رده‌وامی و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک که به پشوو دان نه‌ڕوات یان نه‌هێڵێت بخه‌ویت.
2- بوونی ئازار یان هاتنی ئازاره‌که بۆ سمت و قاچ و پێ.
3-بوونی سڕ بوون و ته‌زین و هاتنی ته‌زوو و مێروله‌کردن به په‌نجه و پێ و قاچدا.
AM:09:53:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 7612
جار خوێنراوه‌ته‌وه