مرۆڤ ڕۆژانه پێویستی به چه‌ند له ڤیتامین D هه‌یه؟
وێستگە ستایل-
ڤیتامین D یه‌كێكه له جۆره زۆر بڵاوه‌كانی ڤیتامین به‌ڵام زۆرینه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی گرفتی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌یان هه‌یه و به‌هۆیه‌وه توشی چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بن.
ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌م ڤیتامینه‌ی ده‌ست بكه‌وێت به‌ڵام ئه‌و شوێنانه‌ی كه تیشكی خۆر كه‌متر تیایدا وه‌ك پێویسته ناتوانن ئه‌م ڤیتامینه‌یان ده‌ست بكه‌وێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی " هێلس لاین" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه %42 ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان كێشه‌ی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌یان هه‌یه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌م ڤیتامینه بۆ ته‌ندروستی زۆر پێویسته.
ئه‌و كاته‌ی پێست به‌ر تیشكی خۆر ده‌كه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ئه‌م ڤیتامینه دروست ده‌كات ئه‌ویش له‌ڕێی گۆڕینی مادده‌ی" دیهایدرۆكۆلیستڕۆل7" بۆ ڤیتامین D3.
به‌رهه‌می ئاژه‌ڵیه‌كان یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م ڤیتامینه و جگه له‌وش له‌ناو به‌رهه‌مه ڕوه‌كیه‌كان و زه‌ردێنه‌ی هێلكه و زه‌یتی ماسیشدا هه‌یه.
پێویستی ڕۆژانه‌ی كه‌سێكی پێگه‌یشتوو به‌م ڤیتامینه له‌نێوان 400 بۆ 800 یه‌كه‌ی جیهانیه و هه‌ر 0.1 یه‌كه‌ی جیهانی =0.025 میلیگرام"به‌ڵام زۆر كه‌س ڕۆژانه جه‌سته‌ی ئه‌م بڕه‌ی ده‌ست ناكه‌وێت.
خواردنی حه‌بی ڤیتامین D وه‌ك ته‌واوكه‌ری خۆراكی ته‌نها ئه‌و كه‌سانه سوودی لێ ده‌بینن كه زۆر كه‌م تیشكی خۆر لێیان ده‌دات، جگه له‌وان ئه‌م ڤیتامینه به‌شێوه‌ی حه‌ب و ته‌واوكه‌ری خۆراكی زۆر كه‌م سوودی هه‌یه .
AM:09:34:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5744
جار خوێنراوهتهوه