ڤیدیۆ: دروستبوونی كه‌ڕوو له‌ناو گوێچكه‌دا هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای بیستنه
وێستگە ستایل-
خانمێك له ناوچه‌ی" دیان بیین" له ڤێتنام دوای ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئازارێكی زۆری گوێچكه‌ی ده‌كات سه‌ردانی پزیشكی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانێت و پزیشكه‌كان له‌ڕێی پشكنینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه گه‌شه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌ڕوو له‌ناو گوێچكه‌یدا هۆكاری ئه‌و ئازاره بووه.
توشبوونی گوێچكه‌ی ئه‌م ئافره‌ته به‌جۆرێك له به‌كتریای زیان به‌خش وایكردوه كه‌ڕووی زیان به‌خش له‌ناو گوێچكه‌یدا ژماره‌كه‌ی زیاد بكات، و چاره‌سه‌ری خێرای ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ته‌نها له‌ڕێی ده‌رزیه‌وه ده‌بێت نه‌ك قه‌تره‌ی گوێ.
له زانستی پزیشكیدا هه‌وكردنی گوێ و دروستبوونی كه‌ڕوو تیایدا پێی ده‌وترێت "otomycosis" و زۆركات ده‌بێته هۆی لاوازی بیستن و ده‌ردانی كێم و سووربوونه‌وه‌ی گوێچكه و ئه‌و كاته‌ی كه مۆمی گوێچكه به بڕی پێویست له‌ناو كه‌ناڵی گوێچكه‌دا نه‌بێت بۆ پاراستنی گوێچكه هه‌و ده‌كات.
AM:09:01:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3468
جار خوێنراوه‌ته‌وه