هۆكاره بۆ جهڵتهی دڵ
وێستگە ستایل-
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ هۆشداری دەدات خەوتنی زیاد لەپێویست و كەم خەوتن مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەكەن.
زانایانی زانكۆی مانچستەر و نەخۆشخانەی ماساچوستس بۆ ماوەی 7 ساڵ چاودێری زانیاری بۆماوەیی و كاتی خەوتنی 461 هەزار هاوڵاتی بەریتانی یان كردووە كە تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 69 ساڵ بووە و هەرگیز تووشی جەڵتەی دڵ نەبوون.
بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە دەركەوتووە خەوتنی زیاد لەپێویست یاخود كەم خەوتن تووشبوون بەجەڵتەی دڵ زیاد دەكات تەنانەت لای ئەو كەسانەی وەرزش دەكەن و جگەرە ناكێشن و لەڕووی بۆماوەییەوە كێشەی دڵ و دەمارەكانیان نیە.
خەوتن كەمتر لە 5 كاتژمێر مەترسی تووشبوون بەجەڵتەی دڵ لە 52% زیاد دەكات بەراورد بەو كەسانەی 7 بۆ 8 كاتژمێر دەخەون، هەروەها ئەگەری تووشبوون بەجەڵتەی دڵ لای ئەو كەسانەی زیاتر لە 9 كاتژمێر دەخەون 34% بەرزترە و ئەو كەسانەشی شەوانە 6 بۆ 8 كاتژمێر دەخەون مەترسیەكە لە 18% كەم دەبێتەوە.
س: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
PM:12:35:11/09/2019
ئهم بابهته 2912
جار خوێنراوهتهوه