حه‌وت هۆكاری چاوه‌ڕوان نه‌كراو زیان به سییه‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
پیسبوونی ژینگه و كێشانی جگه‌ره و نێرگه‌له زیان به سیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی سیه‌كانت توشی نه‌خۆشی و گرفت نه‌بێت باشتر وایه خۆت له‌م حه‌وت بابه‌ته دووربخه‌یته‌وه.
1- كه‌ڕوو و شێ:
زۆركات شێ هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشی درێژخایه‌نی سیه‌كان و به‌هۆیه‌وه بۆری هه‌ناسه توشی گیران ده‌بێت و مرۆڤ ناتوانێت به ئاسانی هه‌ناسه بدات.
2-فه‌رش و كومبار و ڕاخه‌ر:
ته‌واوی جۆره‌كانی ڕاخه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان خۆڵ و كه‌ڕوو له‌خۆی ده‌گرێت و ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی توشبوون به هه‌ستیاری داده‌نرێت.
3-ئارد:
به‌رده‌وام بۆنكردنی تۆزی ئارد هۆكاری ئاڵۆشی سیه‌كانه و زیان به سیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به ڕه‌بۆ زیاد ده‌كات.
4-قالۆنچه:
وشكبوونه‌وه‌ی قالۆنچه و مانه‌وه‌ی پاشماوه‌كه‌ی هۆكاره بۆ توشبوون به نه‌خۆشی سیه‌كان و قورسی هه‌ناسه‌دان.
5-گه‌رماوی گه‌رم:
باشترین شوێنه بۆ گه‌شه‌ی به‌كتریاكان و له‌ڕێی هه‌ناسه‌دانه‌وه به‌كتریاكان ده‌چێته ناو سیه‌كانته‌وه.
6-مۆم:
ئه‌گه‌ر هه‌ستیاری هه‌ناسه‌دانت هه‌یه ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆمی بۆندار به‌كارمه‌هێنه.
PM:12:10:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3992
جار خوێنراوه‌ته‌وه