‌هەرگیز ئەم نهێنیەت دەربارەی سێکس زانیوە؟

وێستگە ستایل-

سێکس کردن یەکێکە لەو پرۆسە گرنگانەی هاوسەرگیری کە کۆمەڵێک نهێنی لە خۆ دەگرێت کە ڕەنگە زۆربەی هاوسەران ئەم نهێنیانە نەزانن. 

ڕاستی یەکەم: توێژینەوەیەکی زانکۆی کامبرێج ئەوەی دەرخستووە کە ئەنجامدانی سێکس نزیکەی 110 کالۆری دەسوتێنێت گەر ماوەی سێکس کردنەکە 15بۆ 25 خولەکی پێبچێت، ئەمەش وا دەکات ئەنجامدانی سێکس ببێتە هۆی فەراهەمکردنی تەندروستییەکی باشتر بۆ کەسە. 

ڕاستی دووەم: لەکاتی ئەنجامدانی سێکس هۆڕمۆنی دۆپامین دەڕژێت کە کەسەکە هەست بە خۆشی و ئارامی دەکات، دەردانی ئەم هۆڕمۆنە کەسەکە لە قەلەقی و دڵەڕاوکێ دوردەخاتەوە. 

ڕاستی سێیەم: ئەنجامدانی سێکس ئازاری جەستە بە شێوەیەکی گشتی کەم دەکاتەوە بەهۆی دەردانی هۆڕمۆنی ئەندۆرفین، بۆیە کاتێک پرۆسەی سێکس ئەنجام دەدرێت ئازاری جەستەو بەتایبەتی ئازاری سەر نامێنیت. 

 


PM:12:02:11/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 92228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل