ڤیدیۆ: ساتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی منداڵێك له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكیه‌وه له‌ناو دارستانێك
وێستگە ستایل-
هه‌واڵی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی منداڵێك له جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكیه‌وه له یه‌كێك له دارستانه‌كانی باشوری هندستان پۆلیسی توشی شۆك كرد.
له ورده‌كاری هه‌واڵێك كه ته‌له‌فیزۆنی "ND" هندستان بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه منداڵێك كه ته‌مه‌نی ته‌نها یه‌ك ساڵه له دارستانێك له نزیك ویلایه‌تی كیرلا له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باوكی كه‌وتۆته خواره‌وه و دواتر به گاگۆڵكێ ده‌چێته به‌ری ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه و خۆشبه‌ختانه له‌و كاته‌دا شه‌قامه‌كه چۆڵ بووه، ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش كامێرای چاودێری سه‌ر ڕێگاكه تۆماریكردوه.
دوای تێپه‌ڕبوونی كاتێكی زۆر خێزانه‌كه هه‌ستیان به‌وه كردوه منداڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌ماوه و دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس منداڵه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌ووه گه‌ڕاندویه‌تیه‌وه بۆ كه‌سوكاری.
به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی منداڵه‌كه سه‌ری بریندار بووه و به‌رپرسانی دارستانه‌كه تیماری برینی منداڵه‌كه‌یان كردووه.
AM:10:52:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 6996
جار خوێنراوه‌ته‌وه