ترۆدۆ وێنه‌یه‌كی دایكی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا جه‌ستن ترۆدۆ له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام وێنه‌ی خۆی و دایكی و براكانی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبای یادی له‌دایكبوونی له‌دایكی كردوه.
ترۆدۆ له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیویه‌تی" له‌دایكبوونت پیرۆز دایكه.. خۆشم ده‌وێت"
جاستن ترۆدۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لە جیهاندا وەك كوڕێكی قۆز و زیرەك ناسراوە و له ساڵی 2013 ه‌وه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دای گرتۆته ده‌ست و لەئێستا سیاسەتمەدارێکی گرنگی جیهانییە بەدەموچاوێکی پێکەنینانەو روخسارێکی گەشو روئیایەکی ئاشتیانەو دڵفراوانییەوە بۆ سیاسەت و جیهان دەڕوانێت.
جاستن لەخێزانێکی سیاسی هاتۆته دنیاوه و باوکی پییر ترۆدۆ لەنێوان ساڵانی 1980-1984 سەرۆک وەزیرانی کەنەدابووە، بەڵام چالاکیی سیاسیی ترۆدۆی کوڕی کە لەدایکبووی ساڵی 1971ە، لە ساڵی 2008ەوە دەست پێ دەکات کاتێک لەو ساڵەدا وەک ئەندام پەرلەمانی کەنەدا هەڵدەبژێردرێت، لەو ساڵەدا پارتی کۆنزەرفاتیڤی کەنەدی حکومەتی پێکهێناو جاستن ترۆدۆ وەک ئەندام پەرلەمانێکی ئۆپۆزسیۆن مایەوە.
لەو ماوەیەی ترۆدۆ ئەندام پەرلەمان بوو، چەندین کاری گرنگ و ناوازه‌ی کرد‌و بووە ناوێکی دیار لەگۆڕەپانی سیاسیی کەنەدا، جگە لەناوخۆی وڵاتەکەی، بەردەوام چاوی لەپەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش بووە.
AM:09:44:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5148
جار خوێنراوه‌ته‌وه