وێنه و ڤیدیۆ:.. ڕاستی منداڵه جگه‌ره‌كێشه‌كه ئاشكرا بوو
وێستگە ستایل-
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی له كاتی ته‌ماشاكردنی یاریه‌ك له توركیا جگه‌ره‌ی ده‌كێشا به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ری له‌و وڵاته توڕه‌كردوه چونكه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیره‌كانه جگه‌ره ده‌كێشێت.
یاریه‌كه له‌نێوان هه‌ردوو تیپی "بۆرصاسبۆر و فنربخشه" ئه‌نجامدراوه و بڕیاری وابووه ده‌ستكه‌وته دارایه‌كانی ئه‌و یاریه پێشكه‌ش به توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌جه‌ی خوێن" لۆكیمیا" و منداڵانی توشبوو به "داون و ئۆتیزم" بكرێت.
له میانی یاریه‌كه‌دا منداڵێك ده‌ركه‌وت كه منداڵێكی دیكه له ته‌نیشتیه‌وه دانیشتوه و جگه‌ره ده‌كێشێت و توڕه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وایكرد به‌دوای كه‌سوكاری ئه‌م منداڵه‌دا بگه‌ڕێن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بووه ئه‌و كه‌سه‌ی كه شێوه‌ی وه‌ك منداڵێك ده‌رده‌كه‌وێت له‌ڕاستیدا پیاوێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵه و ته‌نها شێوه‌ی منداڵانه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر بووه به‌ڵام ئارامی به‌دڵی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داوه كه ئه‌و كه‌سه پیاوێكی گه‌وره‌یه و منداڵ نیه.
AM:09:23:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5144
جار خوێنراوه‌ته‌وه