هۆكارهكانی دروستبوونی شاخی چاو
وێستگە ستایل-
هەندێک جار توێژاڵی دەرەوەی پێست کە لە کیراتین پێکهاتووە زیاد لە پێویست گەشەدەکات و گرێ و گمۆڵ دروست دەکات، هەندێکیان لە شاخی ئاژەڵ دەچن، لهم بابهتهدا دکتۆر ماکۆک محمد پزیشکی نەخۆشی و نەشتەگەری چاو باس له هۆكارهكانی ئهم حاڵهته دهكات و لهگهڵ ئهوهش كهی پێویسته لهكاتی ههستكردن پێی سهردانی پزیشك بكرێت.
1-زیاتر لە کەسانی بەساڵاچودا دروست دەبێت، قەبارەیان جیاوازە.
2- نەخۆشییەکی گوازراوە نیە و مەترسی نیە بۆ سەر کەسانی دەوروبەری.
3-زۆرینەیان سەلامەتن، بەڵام هەندێکیان ئەگەری هەیە بگۆڕدرێن بۆ گرێی شێرپەنجەیی.
4-ڕەنگیان جیاوازە، لەوانەیە زەرد، سپی، قاوەیی و یان هەر لە ڕەنگی پێستەکە بێت.
5-جگە لە پێڵووی چاو، ئەگەری هەیە لە چەندین شوێنی تری جەستە دروست ببێت، وەکو لەسەر ڕووخسار و گوێ و سەر.
6-ئەو ناوچانەی پێست کە زۆرتر تیشکی خۆریان بەردەکەوێت ئەگەری هەیە زۆرتر توشی ئەم گرێیە ببن.
هۆکار و چارەسەر:
- هۆکاری سەرەکی ئەم حاڵەتە بە تەواوەتی نەزانراوە، بەڵام ئەگەری هەیە زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆر و ڤایرۆسی بالوکە کاریگەرییان هەبێت.
- تەمەنی سەروو ۷۰ ساڵی ئەگەری زۆرترە توش ببن.
- ئەوانەی پێستیان ناسک و تەنکە ئەگەری هەیە زۆرتر توش ببن.
-پیاوان ئەگەری هەیە زۆرتر لە ژنان توش ببن، چونکە زۆرتر لە دەرەوەن و تیشکی خۆریان بەردەکەوێت.
لە پێنج حاڵەتدا پێویستە بەخێرایی سەردانی پزیشکی پسپۆڕی چاو یان پێست بکرێت:
1- ئەگەر شاخەکە بە خێرایی گەشەی کرد و گەورە بوو.
2- ئەگەر ئازار و سوربوونەوەی لەگەڵدا بوو.
3- ئەگەر بنکی شاخەکە ڕەق و ئەستوور بوو، وە پێستی دەوروبەری تێکەڵ ببوو.
4-ئەگەر خوێنبەربوونی لەگەڵدابوو.
5- ئەگەر لە یەک دانە زیاتر بوو.
چارەسەر بریتیە لە نەشتەرگەری و لابردنی شاخەکە، دواتر پێویستە بنێردرێت بۆ پشکنین بۆ دڵنیابوونەوەی لەوەی شێرپەنجەییە یاخود نا.
دوای لابردنی شاخی پێست، ئەگەری هەیە جارێکی تر دروست ببێتەوە، بۆ ڕێگرتن لە دروسبوونەوەی باشترە بەرکەوتنی تیشکی خۆر کەم بکرێتەوە و کرێمی دژەخۆر بەکاربهێنرێت.
AM:08:55:11/09/2019
ئهم بابهته 7464
جار خوێنراوهتهوه