هۆشداری له به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌درێت
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی داوا له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه به ته‌واوه‌تی له كێشانی ته‌واوی جۆره‌كانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی دوور بكه‌ونه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 450 حاڵه‌تی توشبوون به نه‌خۆشی سیه‌كان و زیاتر له 6 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی كێشانی ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه تۆماركرا.
پزیشكه‌كانی ئه‌و وڵاته باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆی بوونی مادده‌ی ژه‌هراوی و شێرپه‌نجه له‌ناو جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی وایكردوه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن و نه‌خۆشكه‌وتن به‌هۆی ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه‌وه ڕوو له زیادبوون بكات و داواش ده‌كه‌ن هه‌ركه‌سێك ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه به‌كارده‌هێنێت و هه‌ست به كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌كات زوو سه‌ردانی پزیشك بكات.
میگان كونستانتینۆ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵه و ده‌ڵێت" دوای ئه‌وه‌ی گوێبیستی دواین ڕاپۆرته‌كان بووم له‌سه‌ر زیانه‌كانی به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ڕاسته‌خۆ له به‌كارهێنانی دووركه‌وتومه‌ته‌وه"
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی " باتریس هاریس" له لێداوانێكی تایبه‌تدا ده‌ڵێت" ناكرێت دابنیشین و ته‌ماشا بكه‌ین له‌كاتێكدا به‌چاوی خۆمان زیانه‌كانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بینین"
AM:08:50:11/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوه‌ته‌وه