هەردی سەلامی تا مانگی 11 سێ گۆرانی نوێ بڵاودەکاتەوە
وێستگە ستایل-
هونەرمەند هەردی سەلامی بەمزووانە گۆرانیەک بڵاودەکاتەوەو سەرقاڵی ئامادەکردنی دوو بەرهەمی دیکەشیەتی.
هەردی سەلامی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ وێستگە ستایل وتی، "بەمزووانە گۆرانیەکی نوێم بە ناوی دانە بە دانە بڵاودەکەمەوەو لە ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی دوو گۆرانی دیکەشم بە ناوەکانی دڵفرۆش و نەفرەت".
تێکست و میلۆدی گۆرانی دانە بە دانە لە لایەن هونەرمەند خۆیەوە دانراوە، کاری ئەرێنجمێنتی میوزیکی گۆرانیەکەش لەلایەن ئەفشین شوکری-ەوە ئەنجامدراوە.
هەردی سەلامی وتیشی، "تا ئێستا بڕیارم لەوە نەداوە کلیپ بۆ ئەو گۆرانیە نوێیانەم بکەم بەڵام لە پلانمدایە تا سەرەتای مانگی 11 ی ئەمساڵ هەرسێکیان بڵاوبکەمەوە چونکە دەمەوێ تا کاتی ئەنجامدانی کۆنسێرتەکانم گۆرانیەکان بڵاوبووبنەوە".
هەردی سەلامی لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایک بوە، بەشی شانۆی خوێندووە، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە و سەرەتا کاری دەرهێنانی کردووەو چەندین کاری دەرهێنانی بۆ بەرهەمی هونەرمەندانی دیکە ئەنجام داوە.
PM:12:33:10/09/2019
ئهم بابهته 6336
جار خوێنراوهتهوه