هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ناسۆری كلێنچكه
وێستگە ستایل-
ناسۆری كلێنچكه، برینێكه له‌سه‌ر كلێنچكه‌ی مرۆڤ، سه‌روو كۆم له‌پشته‌وه، ده‌ست ده‌كات به ئازار و وورده وورده زیاد ده‌كات، تا له پڕ ده‌ته‌قێت و دڵۆپێك یان زیاتر خوێناو یان جه‌راعه‌ت ده‌رده‌كات، دوای ئه‌مه بێده‌نگ ده‌بێت تا ماوه‌یه‌كی تر (چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، مانگێك، یان زیاتر) جارێكی‌تر به‌هه‌مان شێوه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه شه‌ریف قه‌ره‌داغی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، نه‌شته‌رگه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر، نه‌شته‌رگه‌ری به نازۆر له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته ڕوون ده‌كاته‌وه.
بۆچی پێی ده‌وترێت ناسۆر؟ چونكه برینێكه چاك نابێته‌وه‌و هه‌موو جارێك هه‌ڵده‌داته‌وه، برینێكه كونێك یان زیاتری تێدایه‌و شوێنه‌كه ڕه‌قبوه.
هۆكاری دروستبونی:
به‌هۆی دانیشتنی زۆره‌وه، به‌تایبه‌تی له‌شوێنی ڕه‌قدا پێستی ئه‌و شوێنه بریندار ده‌بێت و ئه‌و تووك و چڵكه‌ی جه‌سته كه له‌و شوێنه‌دا كۆده‌بێته‌وه ده‌چه‌قێته پێسته‌كه‌و ده‌چێته ناوی و برینێكی درێژخایه‌ن دروستده‌كات كه چاك نابێته‌وه، ناوبه‌ناو ده‌ته‌قێت و جه‌راعه‌ت ده‌رده‌كات، هه‌ندێكجار كونی جه‌راعه‌ته‌كه ده‌گیرێت و ده‌بێت به دومه‌ڵ، ئه‌م نه‌خۆشیه له‌هه‌موو كه‌سێكدا دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌كه‌سی توكندا.
خۆپاراستن و چاره‌سه‌ر:
كلێنچكه شوێنێكی په‌نایه و زۆر كه‌م كه‌س پاكی ده‌كاته‌وه، هه‌رچی چڵك و پیسی جه‌سته هه‌یه ده‌كه‌وێته خواره‌و له‌و شوینه‌دا كۆده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌كاتی خۆشۆردنیشدا، پێویسته هه‌موو ڕۆژێك پاكبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك توشیش بووبوو ده‌توانێت ڕۆژانه پاكیبكاته‌وه‌و تووكبژێری بكات، له‌وانه‌یه چاكببێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا له‌ڕێگه‌ی پاككردنه‌وه لای پزیشكی تایبه‌ت و كوێركردنه‌وه‌ی كونه‌كان به‌ده‌رمانی تایبه‌ت وه‌ك فینۆڵ یان خه‌نه یان سوتاندن چاكده‌بێته‌وه،
ئه‌گه‌ر نا به‌نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ڵده‌كۆڵرێ‌ت و ئه‌نجامه‌كه‌ی باشتره، ئه‌گه‌ر بوویش به‌دوومه‌ڵ ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامبدرێت و دومه‌ڵه‌كه بكرێته‌وه و له‌كاتی هه‌بوون یان هه‌ستكردن به‌م نه‌خۆشییه به‌په‌له سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن تاوه‌كو پشكنینی پێویستان بۆ بكات و چاره‌سه‌ربكرێن.
AM:11:58:10/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 7420
جار خوێنراوه‌ته‌وه