بۆچی باڵندەی دار کوونکەرە دووچاری سەر گێژبوون نایەت لەکاتێکدا زۆر بەخێرای بە دەنووکە رەقەکەی قەدی دارەکان ھەڵدهکۆڵێت ؟
وێستگە ستایل-
بە شێوەیەکی گشتی کاتێک باڵندەی دار کونکەرە لە دار دەدات وەک ئەوەیە ئۆتۆمبێلێک بە خێرایێ 25 کم/ لەكاتژمێرێكدا خۆی بکێشێیت بە بەربەستێکی دیوار دا.
ھەروەھا ئەم باڵندهیه لەتوانایدا ھەیە نزیکەی ٢٠ جار لە چرکەیەک و١٢ ھەزار جار لە رۆژێکدا بە دەنووکی بکێشێت بە قەدی دارەکان.
ئەم جۆرە لێدانە لە مرۆڤدا بەسە بۆ شکانی ئێسكی کەلەی سەر و ھەروەھا مێشک پرژان وئاوسانی چاوەکان، بهڵام باڵندەی دارکوونکەرە بەھۆی بوونی چەند تایبەتمەندیەک دەتوانێت بەرگەی ئەو ھێزە زۆرە بگرێیت بێ ئەوەی ئازار پێ بگات، لە گرنگترین ئەو تایبەتمەندیانە :
1- ئێسکی سەری ئەو باڵندەیە زۆر ئەستورە و ھەروەھا رووکاری دەرەوەی کونیلەدارە و ساف و لووس نیە
ئەمەش وا دەکات کاتێک ھێزیکی زۆر لە دەنوکیەوە دەگەرێیتەوە بەھۆی پیاکێشان ئەوا ئەو کوونیلانە خامۆشی دەکەنەوە.
2- بەشی پشتەوەی کەلە سەری بە چینێکی ئەستووری کرکراگە بەستراوەتەوە کە وەک سەرین(بالیف) یارمەتی پاراستنی ئێسکی سەر دەدات و ھەروەھا سەرچاوەیەکی بەھێزی ھەڵمژینی ھێزە.
3-ئەم باڵندەیە قەبارەی مێشکی زۆر بچووکترە لە ئێسکی کەلەسەری بۆ یەکاتێک ھێزی ھەگەراوە لە دەنووکەکانیەوە دێیتەوەزۆر بەخێرایی بە ناو لەشی دا دابەش دەبێیت بێ ئەوەی زیان بە مێشکی بگەیەنێیت.
4- یەکێکی دیكه لە تایبەتمەندی مێشکی ئەم باڵندەیە ئەوەیە ھیچ بۆشایی و شلەیەک نیە لە نێوان مێشک و ئێسکی کەلەسەر بۆیە بواری جوڵانی نیە، بە پێچەوانەی مێشکی مرۆڤ کە شلەو بۆشایی ھەیە لە نێوان مێشک و ئێسکی کەلەسەر بۆیە کاتێک سەری مرۆڤ بەر شتێلی رەق دەکەوێیت بۆی ھەیە مێشکیشی دووچاری جوڵان بێیت.
5- چاوی ئەم باڵندەیە داپۆشراوە بە پێڵویەکی زیادەی ئەستور کە وەک قایشی خۆ بەستنەوە کار دەکات بۆ پاراستنی چاوەکان لە ھاتنە دەرەوەیان و بەرگە گرتنیان بۆ ھێزی ھەڵگهرانهوەی زۆر.
6- ھەروەھا چاوەکانی ئەم باڵندەیە لە ناو پێکھاتەیەکی چلمی دایە کە یارمەتی ھەڵمژینی ھێزو زەبر دەدات ھەروەھا وەک کوشن وایە بۆ چاوەکان.
7-شێوەی دەنووکی ئەم باڵندەیە زۆر تایبەتە، بە جۆرێک بەشی خوارەوەی دەنووکی لە کاتی پیاکێشاندا ھەندێک درێژتر دەبێیت لە بەشی سەرەوەی .
ئەمەش ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێیتەوە کە بەشی سەرەوەی راستەوخۆ بە کەلە سەرە وە بەستراوەتەوە بەڵام بەشی خوارەوەی بە لاشەی باڵندەکە، بۆیە لە کاتی پیاکێشان ھێزیکی کەم دەگات بە چینی سەرەوەی دەنووکی و بەشی زۆری لەرێگەی بەشی خوارەوەی دەنووکی بە خێرایی بە جەستەیدا دابەش دەبێیت.
8- زمانی ئەم باڵندەیەش بە جۆرێک دروست کراوەو ھەڵكهوتوە کە زەبری دەنووکەکان لە نێوان کەلەسەرو بەشەکانی تری جەستە ھەلدەمژێیت و کاریگەری کەمدەکاتەوە.
ھەموو ئەم تایبەتمەندیانەی کە ئاماژەی پێدراوە پێکھاتەیەک دروست دەکەن کە زانایان ناویان ناوە ھەلمژەری زەبر
ئا: هێدی جهمال
AM:09:02:10/09/2019
ئهم بابهته 6568
جار خوێنراوهتهوه