نیشانه‌كانی له‌بارچوونی منداڵ
وێستگە ستایل-
زۆرینه‌ی خانمان به هه‌واڵی دووگیان بونیان خۆشحاڵ ده‌بن و له به‌رامبه‌ردا له‌بارچوونی منداڵ یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی ئافره‌ت زۆر خه‌می پێ ده‌خوات.
ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی پێشوه‌ختی له‌بارچوونی منداڵه كه باشتر وایه خانمان لێی به ئاگابن و هه‌ركات هه‌ستیان پێكرد سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی ژنان بكه‌ن.
1- خوێن به‌ربوون:
له سێ به‌شی یه‌كه‌می ماوه‌ی دووگیانی خوێن به‌ربوون یه‌كێكه له نیشانه دیاره‌كانی له‌بارچوونی منداڵ به‌ڵام هه‌موو خوێن بهربونێكیش هۆكاره‌كه‌ی منداڵ له‌بارچوون نییه.
2-ڕه‌ق بوونی ماسولكه‌كانی سك:
ئه‌گه‌ر ماسولكه‌كانی سك به‌ڕادده‌یه‌ك ڕق ببێت كه ئافره‌ت هیچ كارێكی بۆ نه‌كرێت ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی له‌بارچووه و له‌گه‌ڵیدا هه‌ستكردن به ئازاری توندی پشت زیاتر ده‌بێت.
3-ئازاری توند و به‌رده‌وامی سك:
ئه‌م حاڵه‌ته پێویستی به سه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی پزیشك هه‌یه و نابێت پشتگوێ بخرێت.
4-نه‌مانی هێڵنج و دڵتێكهه‌ڵاتن:
یه‌كێك له ئاماژه دیاره‌كانی دووگیانی دڵتێكهه‌ڵاتن و هێڵنجی به‌یانیانه و له دوای هه‌فته‌ی 12 ی دووگیانی ئه‌م حاڵه‌ته كه‌متر هه‌ستی پێده‌كرێت، نه‌مانی ئه‌م هه‌سته نیشانه‌ی له‌بارچوونه.
5- ته‌واوی نیشانه‌كانی دووگیانی وون ده‌بن:
ئاوسانی مه‌مك و میزكردنی به‌رده‌وام و هێڵنجدان له نیشانه دیاره‌كانی دووگیانین كاتێك نه‌مێنێت پێویسته ئافره‌ت سه‌ردانی پزیشك بكات.
6-وه‌ستانی جوڵه‌ی كۆرپه:
به‌گشتی كۆرپه له مانگی چوارهه‌می دووگیانیه‌وه ده‌ست به جوڵه ده‌كات ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ئافره‌ت هه‌ستی به جوڵه‌ی كۆرپه‌كه‌ی ناوسكی نه‌كرد ئه‌گه‌ری هه‌یه نیشانه بێت بۆ له‌بارچوونی منداڵه‌كه‌ی.
PM:12:03:09/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 43276
جار خوێنراوهتهوه