كیم كارداشيان نهێنی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
خانمه ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی "كیم كارداشیان" نهێنی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ئاشكرا كرد له له پرۆگرامی "Keeping up with The Kardashians" .
كیم ئاشكرای كردوه كه به‌سه‌رخۆشی له ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵدا كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ئه‌نجامیداوه ئاشكرای كردوه كه دایكێكی جێگره‌وه دووگیانه به منداڵی چوارهه‌می به‌ڵام خۆی به هه‌ڵه ده‌زانێت كه ئه‌و نهێنیه‌ی ئاشكراكردوه.
كارداشیان به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌رمه‌نی به‌هۆی ئه‌و گرفتانه‌ی له ماوه‌ی دووگیانی‌دا توشی ده‌بێت پێشتریش بۆ منداڵه كچه‌كه‌ی "شیكاگۆ" جارێكی دیكه دایكی جێگره‌وه‌ی بۆ دووگیانی به‌كارهێناوه .
كیم ته‌مه‌نی 38 ساڵه و چه‌ندین كۆمپانیای تایبه‌ت به ماكیاج و بۆنی هه‌یه و له تویتێك كه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه نوسیویه‌تی" ئه‌و لێره‌یه و زۆر تایبه‌ته" مه‌به‌ستی منداڵی چوارهه‌میه‌تی و پێی وایه كه شێوه‌ی زۆر ده‌گۆڕێن له‌گه‌ڵ گه‌وه‌بوونی و له ئێستاشدا زۆر له دایكی ده‌چێت.
AM:11:01:09/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5976
جار خوێنراوه‌ته‌وه