9 نیشانه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت پێویستی به پشوو هه‌یه
وێستگە ستایل-
به‌هۆی سه‌رقاڵی و قورسی ژیان و كاركردنی به‌رده‌وام زۆرێك له ئێمه كاتی پشووه‌كانمان له‌بیر كردوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆشت له‌بیری بكه‌یت ئه‌وه جه‌سته‌ت كاردانه‌وه‌ی تایبه‌تی ده‌بێت و به چه‌ند نیشانه‌یه‌ك داوای پشووت لێ ده‌كات.
1-ئازاری سه‌ر به به‌رده‌وامی :
ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه نوستنت وه‌ك پێویست نیه و زۆر بیر ده‌كه‌یته‌وه.
2-تێكچونی توانای بینای و جوڵه‌ی چاوه‌كان:
ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت چاوه‌كانت له پڕێكدا ده‌كه‌وێته پرته كردن یان ته‌ڵخ ده‌بێت ئه‌وه مانای وایه ماندوێتی زۆری بۆ هێناویت.
3-لێدانه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات:
ماندوێتی زۆر واده‌كات دڵ خێراتر لێبدات و هه‌ناسه‌ش توند ببێت.
4-له‌رزینی له‌ش:
هۆكاره‌كه‌ی ماندوێتی زیاد له ئاستی سروشتی جه‌سته‌یه و ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر جه‌سته‌ت به‌رگه‌ی كاری زۆر ناگرێت.
5-له‌ده‌ستدانی كێش:
به‌دڵنیاییه‌وه كاتێك زۆر كار ده‌كه‌یت و پشو ناده‌یت و خۆراكی پێویست ناخۆیت ئه‌وه لاواز ده‌بیت.
6-زوو توڕه بوون:
ئه‌گه‌ر گه‌یشتویته‌ته ئه‌م قۆناغه باشتر وایه پشوو وه‌ربگریت.
7-نه‌خۆش ده‌كه‌ویت:
به‌رگری جه‌سته لاواز ده‌بێت ئه‌و كاته‌ی زۆر ماندووی بكه‌یت.
8- ناڕێكی سوڕی مانگانه:
سیستمی هۆرمۆن له له‌شی خانماندا تێكده‌چێت به‌هۆی كاركردنی زۆره‌وه و ئه‌مه‌ش واده‌كات سوڕی مانگانه ناڕێك بێت.
9- گۆڕانی ڕه‌نگی میز:
یه‌كێك له نیشانه زۆر دیاره‌كان كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێویستت به پشوو هه‌یه تۆخ بوونی ڕه‌نگی میزه.
AM:09:49:09/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4860
جار خوێنراوه‌ته‌وه