له‌سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیری باشتره پیاوان به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن
وێستگە ستایل-
سه‌ره‌تای دروستكردنی ژیانی هاوبه‌ش و ژیانكردن له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه پێشتر له‌گه‌ڵیدا نه‌بویت ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێت و گرفت بۆ هه‌ردوولا بێته پێشه‌وه، به‌ڵام بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانه‌كانی سه‌ر ئافره‌ت باشتر وایه پیاوان به‌م شێوه ڕه‌فتار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه له‌نێوان هه‌ردولا كه‌مببێته‌وه.
1-زۆرینەی كاتەكانی بێ كاریت لەگەڵ هاوسەرەكەت بەسەر ببە :
پیاو هەتا ئەو كاتەی هاوسەرگیریان نەكردبێت دەتوانن تەواوی ئەوكاتە زیاددەیەی هەیانە هەرچۆنێك بیانەوێت بەسەری ببەن بەڵام ئەوكاتەی هاوسەرگیری دەكەن و بەتایبەت لەسەرەتای مانگەكانی هاوسەرگیری باشتر وایە زۆرینەی ئەوكاتانەی بێ كارن لەگەڵ هاوسەرەكەیان بەسەری ببەن .
2- خواردنی بۆ ئامادە بكە :
ئەمە شێوازێكە لە دەربرٍینی خۆشەویستی وەك ئامادەكردنی ژەمی بەیانیان بۆ هاوسەرەكەت و پێشكەشكردنی پەرداخێك شەربەت یان قاوەیەك ، بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە سۆز و خۆشەویستی تۆ بكات .
3- دیاری پێشكەش بكە:
ئەمە یەكێكە لەڕێگا ئاسانەكان بۆ دەربڕینی خۆشەویستی تەنانەت ئەگەر دیایریەكان زۆر ساددەش بێت بۆ نمونە تەنها نامەیەك چەند وشەیەكی پڕ هەست و سۆزی تیادا نوسرابێت ئەوە بەسە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی .
PM:12:25:08/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 6436
جار خوێنراوه‌ته‌وه