مردن به‌هۆی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ڕێژه‌كه‌ی ڕوو له زیادبوونه
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له زیانه‌كانی به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌كێشن چیتر به‌كارینه‌هێنن.
له ئێستا 450 حاڵه‌تی نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی سییه‌كان له چه‌ند ویلایه‌تێك له ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه و چه‌ند كه‌سێك له‌وان گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌شێك له‌وان ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ی به‌كاریانهێناوه مادده‌ی شلی تیادا بووه كه ماریگوانای تێكراوه و كه هۆكاری ئالوده‌بوونه.
هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا به‌رپرسانی ته‌ندروستی له ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد نزیكه‌ی 215 كه‌س له 25 ویلایه‌تی جیاواز به‌هۆی به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه توشی نه‌خۆشی سیه‌كان بوون و زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ش هه‌رزه‌كارن و هه‌تا بێت ڕێژه‌كه زیاتر ده‌كات.
PM:12:22:08/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3376
جار خوێنراوه‌ته‌وه