كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی سێكس ناكه‌ن؟
وێستگە ستایل-
"ده‌توانم هاوشێوه‌ی كه‌سێك بژیم كه ئاره‌زووی سێكس ده‌كات"
دایان هاوڵاتیه‌كی چین یه و ده‌ڵێت" وا هه‌ست ده‌كه‌م هیچكات سێكس بۆم گرنگ نه‌بووه و هه‌ستم پێی نه‌كردوه و پێشم وایه كه سێكس بابه‌تێكی زۆر بێ مانا و بێ سووده"
هه‌تا ئێستا هیچ سه‌رژمێریه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه له‌چین كه ئاره‌زووی سێكسیان نیه، به‌ڵام له به‌ریتانیا ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌گاته %1 و توێژه‌ره‌وه چینیه‌كان پێیان وایه نزیكه‌ی 10.8 ملیۆن كه‌س له جیهاندا هیچ ئاره‌زووی سێكس ناكه‌ن و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 1.08 ملیار كه‌س ته‌مه‌نیان سه‌روو 20 ساڵه.
دایان ده‌ڵێت" دوای ئه‌وه‌ی ژوانم له‌گه‌ڵ پیاوێكی هۆڵه‌ندی هه‌بوو دواتر هه‌ستم به‌وه كرد كه له‌ڕوی سێكسیه‌وه هیچ سه‌رنجڕاكێش نه‌بوو بۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌رامبه‌ره‌كه‌م به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه كه‌شێكی تایبه‌تم بۆ دروست بكات و جگه له‌وه‌ش هه‌ر گه‌نجێكی دیكه‌م بینیوه هیچ ئاره‌زووی سێكسیم نه‌جوڵاوه" دایان وه‌ك ئافره‌تێكی چینی گرفتی هه‌یه له دروستكردنی خێزان و ئه‌مه‌ش له خێزانه چینیه‌كان كێشه‌یه چونكه دایك و باوكه‌كان ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه منداڵه‌كانیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن و بچنه ژیانی تایبه‌تی خۆیانه‌وه.
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" پێم وایه هاوسه‌رگیری بۆ ئافره‌ت ته‌نها تۆڕێكه و تێی ده‌كه‌وێت جگه له‌وه‌ش خانمان به بێ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن ده‌توانن ببنه خاوه‌نی منداڵ و له‌و ژیانی هاوسه‌رگیریدا خانمان ئازادی تاكه كه‌سیان زیاتره، به قورسیشی ده‌زانێت كه ڕۆژێك بێته پێشه‌وه و بتوانێت بڕیاری ئه‌وه بدات هاوسه‌رگیری بكات و له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه ژیانی به‌سه‌ر ببات"
توێژه‌رێكی بواری ده‌رونی ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هیچ ئاره‌زووی سێكس ناكه‌ن كه‌سانێكی ڕۆمانسین به‌ڵام هیچكات نایانه‌وێت سێكسی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵاو بكه‌ن و زۆرجار هیچ جیاوازی بۆیان نیه چ ڕه‌گه‌زێك بێت و ده‌توانن په‌یوه‌ندیه‌كی ڕۆمانسی هاوڕێیانه دروست بكه‌ن.
AM:10:54:08/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 50168
جار خوێنراوه‌ته‌وه