هه‌شت خۆراك نابێت له ڕۆژی هاوسه‌رگیریدا بخورێت
وێستگە ستایل-
ڕۆژی هاوسه‌رگیری خانمان گرنگی به چه‌ندین ورده‌كاری ده‌ده‌ن، یه‌كێك له‌وانه‌ش ئه‌و خۆراكه‌یه كه ده‌یخۆن، بۆ هاوسه‌نگی ووزه و توانای جه‌سته‌ت له ڕۆژی هاوسه‌رگیریدا باشتر وایه له خواردنی ئه‌م خۆراكانه دوور بكه‌ویته‌وه.
1- شه‌كر:
باشتر وایه له‌و ڕۆژه‌دا له‌جیاتی شه‌كر و شیرینی میوه بخۆیت به‌تایبه‌ت ئه‌و میوانه‌ی كه ئاستی شه‌كریان كه‌مه وه‌ك كیوی و مزه‌ره‌مه‌نیه‌كان.
2-كافاین:
زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌و خواردنه‌وانه‌ی كافاین له پێكهاته‌یدا هه‌یه واده‌كات زیاتر هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بیت باشتر وایه ئه‌و خواردنه‌وانه بخۆیته‌وه كه له گژوگیای سروشتی دروست ده‌كرێن.
3-په‌نیر:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له ڕۆنی تیادایه ئه‌گه‌ری زۆره توشی دڵتێكهه‌ڵاتن و ئاوسانی سك و هه‌ستكردن به ماندوێتیت بكات، لێی دوور بكه‌وه‌ره‌وه.
4-به‌هارات:
ئه‌و خواردنانه‌ی بڕێكی زۆر له به‌هارات بۆ دروستكردنیان به‌كارهێنراوه واتلێده‌كات هه‌ست به سوتانه‌وه‌ی گه‌ده‌ت بكه‌یت و بۆنی جه‌سته‌شت ناخۆش بێت.
5-خواردنه‌وه گازیه‌كان:
هۆكاری خرۆشی گه‌ده‌ن و نه‌خواردنه‌وه‌ی باشتره له‌م ڕۆرژه‌دا.
6-سه‌وزه‌كانی خێزانی كه‌له‌رم و قه‌ڕنابیت:
وه‌ك برۆكلی و قه‌ڕنابیت توشی غازاتی ناوسكت ده‌كات.
7- ژه‌مه سوره‌وكراوه‌كان:
ئه‌م خۆراكانه پڕن له ڕۆن و هه‌ستكردن به ماندوێتی زیاد ده‌كه‌ن، باشتر وایه ئه‌و خواردنانه بخۆیت كه چه‌وری سروشتی تیادایه وه‌ك " ئه‌ڤۆگادۆ و چه‌ره‌س"
8-كاربۆهیدرات:
ئه‌مه له‌ناو میوه‌ی وشككراوه و ئیشی هه‌ویر و بسكیت و جپیسی په‌تاته هه‌یه .
PM:12:14:07/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 16020
جار خوێنراوه‌ته‌وه