منداڵ له چ ته‌مه‌نێكدا ده‌توانێت دابنیشێت؟
وێستگە ستایل-
به‌شێك له منداڵه‌كان دانیشتنیان پێش ده‌كه‌وێت و به‌شێكی دیكه‌ش دره‌نگ فێری دانیشتن ده‌بن، به‌ڵام له‌ڕووی پزیشكیه‌وه كه‌ی گونجاوترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ فێری دانیشتن ببێت؟
دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیشكی پسپۆڕی گه‌شه و نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامێكی زانستی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت "منداڵ لە تەمەنی ٤ بۆ ٧ مانگی دەتوانێت دابنیشێت ، سەرەتا هێزی کەمە بشتی کۆم دەکات خۆی بۆ پێشەوە دەبات بۆ ئەوەی نەکەوێت بۆیە سەرەتا دەبێت ئاگاتان لێی بێت بۆ ئەوەی نەکەوێت."
جگه له‌وه‌ش لە ٨ مانگی‌دا دەتوانێت دابنیشێت بە بێ یارمەتی وە دەتوانێت پشتی رێک بکاتەوە لە کاتی دانیشتن، ئه‌گەر منداڵ لە دووای تەمەنی ٩ مانگیەوە نەتوانێت دابنیشێت دەبێت ببرێته لای پزیشكی پسپۆڕی منداڵان بۆ پشكنین.
AM:10:33:07/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 13148
جار خوێنراوهتهوه