هەڵوێست کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
وێستگە ستایل-
هونەرمەندی ناسراو هەڵوێست محەمەد ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و بە هەوادارانی دەڵێت چاوەڕێی کلیپێکی نوێی بکەن.
لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەڵوێست نوسیوێتی ڕۆژی هەینی 6 ی ئەیلولی 2019 چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی کلیپێکی نوێ بکەن.
هاوکات لە ستۆری ئینستاگرامیش هەڵوێست شەوی پێنجشەممە نوسیوێتی، " سبەی ئێوارە کاتژمێر 8:00 کلیپێکی ئاست بەرزتان پێشکەش دەکەم، چاوەڕێ دەکەن کام گۆرانی بێت؟"
هەڵوێست گۆرانیبێژ و ئەکتەرە، خەڵکی شاری سلێمانیە، لە باشوری کوردستان هەوادارێکی زۆری هەیە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، لە ماوەی ڕابردووشدا وەک ئەکتەری سەرەکی لە فیلمی پەیکەری دڵ ڕۆڵی سەرەکی بینی.
AM:09:40:06/09/2019
ئهم بابهته 3668
جار خوێنراوهتهوه