پسپۆڕانی خۆراك هۆشداری له خواردنی گۆشتی بر‌ژاو ده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
گۆشی بر‌ژاو وه‌ك یه‌كێك له ژه‌مه تایبه‌ته‌كان به‌رده‌وام قسه و باسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره كه هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌نجه و زۆرێك له توێژینه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنی گۆشتی بر‌ژاو هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌نجه.
پسپۆڕانی خۆراك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌كاتی ئاماده‌كردنی گۆشت له پله‌ی گه‌رمای زۆر به‌رزدا هۆكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ترشه ئه‌مینیه‌كان و شه‌كر و كریاتین له گۆشتدا بگۆڕێت بۆ مادده‌ی زیان به‌خش و به‌هۆیه‌وه خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان گه‌شه ده‌كات.
ئه‌م هۆشداریه‌ی پسپۆڕانی خۆراك ته‌نها گۆشتی بر‌ژاو ناگرێته‌وه به‌ڵكو گۆشتی كوڵاویش ده‌گرێته‌وه كه له‌پله‌ی گه‌رمای زۆر به‌رزدا ئاماده ده‌كرێت هۆكاری توشبوونه به‌شێرپه‌نجه.
ئه‌وكاته‌ی گۆشت ده‌خرێته سه‌ر خه‌ڵوز ئه‌و چه‌وریه‌ی به گۆشته‌كه‌وه‌یه ده‌توێته‌وه و ده‌كه‌وێته سه‌ر خه‌ڵووز دوكه‌ڵێكی زۆر دروست ده‌كات و به‌هۆی ئه‌مه‌وه مادده‌ی هایدرۆكاربۆنات به گۆشته‌كه‌وه بنوسێت و ئه‌مه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
ڕێنمایی و چاره‌سه‌ر:
ده‌كرێت ڕێگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی توشبوون به خواردنه برژاوه‌كان پارێزراوبین؟
به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه برژاندنی گۆشتی بر‌ژاو له‌سه‌ر ئاگرێكی كه‌م و دوورخستنه‌وه‌ی دوكه‌ڵه‌كه له گۆشته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دوكه‌ڵه‌كه له‌گه‌ڵ گۆشته‌كه تێكه‌ڵاو نه‌بێت و جگه له‌وه‌ش دوورخستنه‌وه‌ی شیشی گۆشته‌كان له ئاگره‌كه و جگه له‌وه‌ش ئه‌و گۆشته ببرژێرێت كه چه‌وری كه‌م پێوه‌یه چونكه تواندنه‌وه‌ی چه‌وری له‌سه‌ر خه‌ڵوزی گه‌رم زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
AM:09:36:25/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4052
جار خوێنراوه‌ته‌وه