چوار هه‌ڵه واده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆشه‌ویستی بۆت نه‌مێنێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك له ژیانی هاوبه‌شدا واده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆشه‌ویستی بۆت نه‌مێنێت، باشتر وایه ئاگاداربیت بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی نێوانتان درێژه بكێشێت.
1- گرنگی پێ ناده‌یت:
پیاو بونه‌وه‌رێكه هاوشێوه‌ی منداڵ پێویستی به گرنگی پێدانه ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی پێ نه‌به‌خشێت ئه‌وه به‌دڵناییه‌وه لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
2-نه‌بوونی ڕێز له‌نێوانیاندا:
ونبوونی ڕێزگرتن له‌نێوان ئافره‌ت و پیاو واده‌كات هاوسه‌رگیری فه‌شه‌ل بهێنێت و سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت ئه‌و كاته‌ی تۆی ئافره‌ت ڕێزی مێرده‌كه‌ت نه‌گریت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وه به‌دڵنیایه‌وه خۆشه‌ویستی له‌نێوانتاندا ون ده‌بێت.
3-وه‌ستاویت له ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و:
هاوسه‌ره‌كان ئه‌گه‌ر بوه‌ستن له ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر ئه‌وه چیتر هه‌ست و سۆزیان بۆ یه‌كتر نابێت و ڕه‌نگه هه‌ره‌یه‌كه‌یان به‌ره‌و هه‌ڵدێرێك سه‌ربكێشن.
4-ڕۆتین له ژیانی هاوبه‌شدا:
له كۆتایدا به‌رده‌وام دووباره بوونه‌وه‌ی یه‌ك جۆر به‌رنامه و پرۆگرام له ژیانی هاوسه‌ره‌كان واده‌كات له‌یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه و وورده وورده خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا نامێنێت، باشتر وایه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یته ئه‌م حاڵه‌ته له‌سه‌ره‌تاوه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانتان بكه‌یت.
PM:03:18:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 14348
جار خوێنراوه‌ته‌وه