نیشانه سه‌ره‌كیه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بكوژه‌كان به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیداره ئه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌تای توشبوون به‌م نه‌خۆشیه نیشانه‌كانی ده‌رناكه‌وێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه سه‌نته‌ری به‌ریتانی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه " شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده له گه‌ده‌وه به‌ره‌و قۆڵۆن و دواتر به‌ره‌و جگه‌ر و سییه‌كان ده‌ڕوات و ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت"
هه‌تا زووتر ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌ستنیشان بكرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه نیشانه پێش وه‌خته‌كانی پشت گوێ نه‌خرێت.
كه‌مبوونه‌وه‌ی كتوپڕی كێشی له‌ش و ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی سك و ئاوسانی ناو سك و تێكچوونی هه‌رسی گه‌ده و هه‌بوونی خوێن به پیساییه‌وه له نیشانه‌كانی توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك درێژه‌ی كێشا ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت.
خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵ و دووركه‌وتنه‌وه له ڕه‌فتاری هه‌ڵه و خواردنی خۆراكی ته‌ندروست مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده به ڕێژه‌ی %54 كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:12:06:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 10364
جار خوێنراوه‌ته‌وه