‌گەر شووتیت کڕی و بەم شێوەیە بوو، یەکسەر فڕێی بدە و مەیخۆ

وێستگە ستایل-

بەکارهێنانی دەرمانێکی کیمیاویی بە ناوی (Forchlorfenuron) بۆ گەورەکردنی قەبارەی شووتییەکان بۆتە هۆی درووستکردنی گومان لەسەر تەندرووستبوونی خواردنی ئەو شووتیانە.

ئەم مادەیە بەکاردێت بۆ گەورەکردنی قەبارەی شووتیەکان بەرێژەی %٢٠ و هەروەها دەبێتە هۆی زووتر پێگەیشتنی شووتیەکان بە ماوەی ٢ هەفتە.

ئەو شووتیانەی بەم مادەیە گەورە دەکرێن تامیان ناخۆشترە و رەنگی تۆوەکان زیاتر سپییە وەک لە رەش.

ئەم مادەیە زۆرجار دەبێتە هۆی تەقاندنی شووتیەکە لە ناوەوە.

زیانەکانی ئەم مادەیە لە وڵاتی چین بۆ یەکەم جار دەرکەوت، کاتێک ژمارەیەکی زۆری شووتی جوتیارانی ئەو وڵاتە تووشی تەقین بوو کە بە چەندەها دۆنم شوتی مەزندە دەکرێت.

هەرچەندە هەتا ئێستا بەتەواوەتی روون نەبۆتەوە کە ئایا تەقینی ئەو شوتیانە هۆکارەکەی بە تەنیا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مادەیە، بەڵام شارەزایانی بواری تەندرووستی لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتیان داوا دەکەن کە خۆیان لەو میوە و خواردنانە بپارێزن کە مەوادی کیمیاویی بەکارهێنراوە لە بەرهەمهێنیاندا یان دەسکاری جینەکانیان کراوە.

بۆیە گەر شووتیەکت کڕی و لە ناوەوە بەم شێوەیە تەقی بوو، ئەوا ئەگەری زۆرە ئەم مادەیە بەکارهێنرابێت لە بەرهەمهێنانیدا، بەتایبەت ئەگەر خواردنەکە لە دەروەی وڵات بەرهەمێنرابوو.


PM:05:05:23/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 7260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌