كه‌ی منداڵ دایك و باوكی به‌خته‌وه‌ر ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
زۆر كات ئه‌وه ده‌بیستین كاتێك كه‌سێك ده‌بێته خاوه‌نی منداڵێك خۆی و خێزان و كه‌سه نزیكه‌كانی پێی خۆشحاڵ ده‌بن، به‌ڵام به دیاری كراوی كه‌ی منداڵ دایك و باوكی دڵ خۆش ده‌كات؟
ڕه‌نگه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره كه توێژه‌ره‌وه‌كان داویانه‌ته‌وه لای هه‌موو كه‌سێك جێی باوه‌ڕ نه‌بێت، به‌ڵام پسپۆڕانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه منداڵ هۆكاری هه‌ستكردنی دایك و باوكه به دڵه‌ڕاوكێ و په‌ستانی ده‌رونی له‌ڕووی چۆنیه‌تی به‌خێوكردن و په‌یداكردنی بژێوی ژیان بۆیان.
پێگه‌ی "ئیندیپێندنت" ی به‌ریتانی توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له زانا ئه‌ڵمانیه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه" ئه‌و كاته‌ی منداڵ ماڵی باوكی جێده‌هێڵێت و توانای ئه‌وه‌ی ده‌بێت به ته‌نها بژی ئه‌وه هه‌ستكردنی دایك و باوك به دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی كه‌م ده‌بێته‌وه"
جگه له‌وه‌ش ئه‌و دایك و باوكانه‌ی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ منداڵه پێگه‌یشتوه‌كانیان پته‌وه ئه‌وه زیاتر هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌ن له‌چاو ئه‌و دایك و باوكانه‌ی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان پچڕاندوه .
PM:03:21:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 5828
جار خوێنراوه‌ته‌وه