له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه هاوسه‌ره‌كان ده‌توانن له‌یه‌كتر جیاببنه‌وه
وێستگە ستایل-
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له سوید ئاشكرایان كردووه كه جیابوونه‌وه ئاسان ده‌بێت له چاو پێشتر و خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌بێت به سیستمی ئه‌نته‌رنێت.
لینا نیلسۆن به‌ڕێوبه‌ری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له دادگای نیشتیمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت ئاشكرای كردوه مه‌به‌ست له‌م كاره‌یان كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی كاغه‌زه و جگه له‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كاری دادگاكان ئاسانتر بێت.
نیلسۆن ده‌شڵێت" ئێمه زۆر شانازی ده‌كه‌ین كه ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌مان داهێناوه و كار ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كان بۆ هه‌موان به‌رده‌ست بن"
به گوێره‌ی ئه‌م سیستمه ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی ئاره‌زووی جیابوونه‌وه ده‌كه‌ن ده‌توانن نمونه‌یه‌ك له‌م سیستمه به‌كاربهێنن و پێشكه‌شی دادگای ناوچه‌كه‌یانی بكه‌ن و به زوترین كات كاره‌كانیان ڕای ده‌كرێت به مه‌رجێك هیچكام له هاوسه‌ره‌كان منداڵی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵیان نه‌بێت و پێویسته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ماوه‌ی 2 ساڵ له یه‌كتر جیابوبێتنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا به‌روارێكی دیاریكراو دانه‌نراوه بۆ ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌م سیستمه.
AM:10:23:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4044
جار خوێنراوه‌ته‌وه