‌جیاوازی 10 ساڵ ته‌مه‌ن له‌ هاوسه‌رگیریدا ئه‌م كێشانه‌ت بۆ دروست ده‌كات

وێستگە ستایل-


به‌شێك له‌ خانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ئه‌و پیاوه‌ی‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ته‌مه‌نی له‌خۆیان گه‌وره‌تر بێت، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی‌ جیاوازی ته‌مه‌ن له‌ 10 ساڵ زیاتر بێت ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ خانمان ڕوبه‌ڕووی چه‌ند گرفتێك بكاته‌وه‌.

1- ئەمڕۆش تەماشای پرۆگرامی سیاسی دەكەین! :
بێگومان ئافرەت ئەمەی پێ خۆش نیە و دەڵێت "ئەرێ ئەمە هەر نەبڕایەوە ؟" ئینجا جگە لەوەی كە دەنگی تەلەڤیزۆنەكەش زۆر بەرز دەكاتەوە ، كەسانێك دەبینی كە پێشتر هەرگیز نەتبینیون و ناویان نازانیت ، تەنها یەك چارەسەر هەیە هێدفۆنی مۆبایلەكەت بكەرە گوێت و تەماشای ئەو پرۆگرامە بكە كە ئارەزووی دەكەیت لەڕێی ئەنتەرنێتەوە هەتا ئەو لە هەواڵەكان تەواو دەبێت بێگومان لە لایەوە دابنیشە هەتا هەست بەوە نەكات تۆ گرنگی بەو شتە نادەیت كە ئەو ئارەزووی دەكات .

2- چی بوو خۆ من نەخەوتووم ؟
تەنانەت ئەگەر هێندەی ئەویش نوستبێتی بەڵام لە كۆتایدا ئەو لەتۆ ماندوترە و هەمیشە بە ماندوێتی دەیبینی ، و لە شوێن و كاتی نەگونجاودا خەوی لێدەكەوێت ، ئەوەی پێكەنیناویە لێرەوە دەست پێدەكات ، ئەو نەهی لەوە دەكات خەوی لێ كەوتبێت و سورە لەسەر ئەوەی بە ئاگایە و نەخەوتوە .

3- نا ئەوە باوكم نیە هاوسەرەكەمە !!
ڕەنگە لەم حاڵەتەدا نەزانیت چی بكەیت پێبكەنیت بۆ ئەوەی كە تۆ منداڵتر دەردەكەویت یان بێزار بیت بۆ ئەوەی هاوسەرەكەت توشی دۆخێكی ناخۆش بۆتەوە .

4- ئەوكاتەی دەیەوێت ڕوخسارێكی پێكەنیاوی هەبێت یان وەك "گەنجێك ڕەفتار بكات "
پێت وایە جیاوازی تەمەنی نێوان تۆ و هاوسەرەكەت هیچ كاریگەری لەسەر ئەو نیە ؟ یان كاریگەری نیە لەسەر گرنگی و بایەخی شتەكان بۆ تۆ و ئەو؟ ئەگەر وەڵامەكەت نەخێرە ئەوە هەڵەیت .

لەڕاستیدا ڕەنگە خۆت هەستت بەمە كردبێت هەندێكجار هاوسەرەكەت وەك پیاوێكی بەتەمەن ڕەفتار دەكات و لە هەندێك دۆخدا وەك گەنجێك ڕەفتار دەكات ، ڕەنگە هەندێكجار تۆ ئارەزوو بكەیت ئەو جۆرێك جل لەبەر بكات یان كارێكی جیاواز بكات بەڵام ئەو بەهۆی تەمەنەكەیەوە پێی شەرم دەبێت .

5- ببورە باوكە ...
چەند جار واتلێهاتوە هەڵەیەكت كردوە و ئەو بۆی ڕاست كردویتەتەوە چونكە زیاتر لە تۆ دنیای بینیوە و یەك ماچی ناوچەوانی كردویت ؟ بێگومان ڕەنگە چەند جارێك ئەمە ڕویدابێت لە نێوانااندا هاوشێوەی ئەوەی كە باوكت لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵت كردویەتی .


PM:12:32:19/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 18708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل