هه‌رگیز مه‌هێڵه خه‌سووت له پێشی ئۆتۆمبێلی مێرده‌كه‌ت دابنیشێت!
وێستگە ستایل-
بابه‌تێكی گرنگه، هه‌وڵ بده به جوانی بیخوێنیته‌وه و بیكه‌یت به ڕێیه‌ك بۆ گونجاندنت له‌گه‌ڵ كێشه‌كان.
دانیشتنی بووك یان خه‌سوو له پێشی ئۆتۆمبێل، بووه‌ته كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی باو و لای هه‌ندێك كه‌س قسه‌وباس و ناكۆكی زۆری له دوای خۆی هێناوه، پیاوه‌كانیش ناتوانن بڕیار بده‌ن، دایكیان بێننه پێش یان ژنه‌كانیان؟
پیاو وا بیر ده‌كاته‌وه ژنه‌كه‌ی له هه‌موو كه‌س زیاتر لێی نزیكه و ده‌بێت بیهێنێته پێش، له هه‌مان كاتیش‌دا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه دایكی به‌ته‌مه‌نتره و وه‌ك ڕێزێك بۆ دایكایه‌تییه‌كه‌ی ده‌بێت ئه‌و بێته پێش، به‌ڵام نازانێت له نێوان ئه‌و دووانه‌دا كامیان هه‌ڵبژێرێت.
"دكتۆر ده‌لال قهتیشات" چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌وه داوه، كه وا ده‌كات شه‌ڕ و ناكۆكی له‌سه‌ر كوشنی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل كه‌مبێته‌وه و بووك و خه‌سووه‌كان وه‌ك دایك و كچ مامه‌ڵه بكه‌ن و كوشنی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل نه‌كه‌ن به به‌ڵا له‌سه‌ر خۆیان.
ئه‌وه‌ی له نێوان بووك و خه‌سودا هه‌یه یه‌ك كه‌سه، ئه‌ویش كوڕی خه‌سووه‌كه كه ده‌كاته مێردی بووكه‌كه، پێویسته ئه‌و سنووره ڕاگرێت و نه‌هێڵێت به هیچ جۆرێك كێشه له نێوانیان دروست بێت و خۆشه‌ویستی و ڕێز به‌رانبه‌ر هه‌ر لایه‌كیان زیاد بكات و وایان لێ بكات شه‌ڕ له‌سه‌ر فهرمووكردنی یه‌كتر بۆ پێشه‌وه بكه‌ن.
پێویسته بووكه‌كان ڕێزی ته‌مه‌نی گه‌وره‌ی خه‌سوویان بگرن، هیچ شتێك له بووك كه‌م نابێته‌وه كه به زمانێكی ڕێزدار داوا له خه‌سووی بكات بڕواته پێشی ئۆتۆمبێله‌كه و پێداگیری له‌گه‌ڵدا بكات كه له‌وێ دا‌نیشێت. هه‌روه‌ها خه‌سووش نابێت به ته‌واوی ئه‌و مافه به خۆی بدات كه وا هه‌ست بكات كوشنی پێشه‌وه بۆ ئه‌و كراوه و بووك مافی نییه لێی دا‌نیشێت، كاتێك بووكه‌كه‌ی داوای لێ ده‌كات له پێشه‌وه دا‌نیشێت، ده‌بێت ئه‌ویش به زمانێكی شیرین ده‌ست خۆشی لێ بكات ئینجا دا‌نیشێت.
دكتۆره ده‌لال چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ی به‌و شێوه‌یه داناوه، پێی وایه كه ئه‌گه‌ر خه‌سوو له پێشی ئۆتۆمبێل دا‌نیشێت، هیچ له نرخ و گه‌وره‌یی بووك كه‌م نابێته‌وه، به‌ڵكو لای مێرده‌كه‌ی و خه‌ڵكیش ڕێزدار و خۆشه‌ویست ده‌بێت و خه‌ڵكی وا بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه كه كه‌سێكی ڕێزداره و سنووری گه‌وره‌كانی نابه‌زێنێت، بێگومان ئه‌مه‌ش لای خه‌سووی خۆشه‌ویستی ده‌كات و هه‌رگیز ناكۆكی له‌وباره‌یه‌وه نایه‌ته‌وه نێوانیان.
ئا: ڕێناس شابان
تێبینی: مانشێتهكهی سه‌ره‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌یه هانت بده‌م تا كۆتایی بخوێنیته‌وه.
PM:12:19:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 28876
جار خوێنراوهتهوه