خڵته‌ی قاوه سوودی هه‌یه یان زیان؟
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س له دوای خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه ڕاسته‌وخۆ ئه‌و خڵته‌یه‌ی له كوپه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه فڕێی ده‌دات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا چه‌ندین سوودی زانستی هه‌یه، له‌وانه‌ش:
1- ئاوسانی چاوه‌كان:
ده‌توانیت بۆ چاره‌سه‌ری ئاوسانی ژێر چاوه‌كان خڵته‌ی قاوه به‌كاربهێنیت پێش نوستن و دوای هه‌ستان له خه‌وی به‌یانیان بیده له ئاوساوی ژێر چاوه‌كانت.
2-بۆ قژ زۆر به‌سووده:
پێش ئه‌وه‌ی به شامپۆ قژت خاوێن بكه‌یته‌وه ده‌توانیت به بڕێك له خڵته‌ی قاوه مه‌ساج به پێستی سه‌رت بكه‌یت ئه‌مه ڕێگری له هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌كات.
3-سووڕی خوێن چالاك ده‌كات:
ده‌توانیت خڵته‌ی قاوه بۆ مه‌ساجكردنی جه‌سته‌ت به‌كاربهێنیت ئه‌مه سووڕی خوێن چالاك ده‌كات.
4-بۆ پێست به‌سووده:
بۆ لێكردنه‌وه‌ی خانه مردووه‌كانی پێست له‌سه‌رته‌وه هه‌تا په‌نجه‌كانی پێت ده‌توانیت خڵته‌ی قاوه به‌كاربهێنیت.
5-بۆنه ناخۆشه‌كان هه‌ڵده‌مژێت:
ده‌توانیت قاوه له‌ناو سه‌لاجه و فرێزه‌ر دابنێیت له قتویه‌كی سه‌ركراوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی ناخۆشی ناو سه‌لاجه كه‌مبكاته‌وه.
AM:09:34:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3580
جار خوێنراوه‌ته‌وه