پێنج ڕه‌فتار له هه‌ر كوڕێكدا هه‌بوو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مه‌كه
وێستگە ستایل-
هاوسه‌رگیری بۆ دروستكردنی ژیانێكی نوێ و ئارامه نه‌ك چونه ناو كێشه و گرفت، چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك له كه‌سایه‌تی هه‌ندێك كوڕدا هه‌ركات بوونی هه‌بوو ئه‌وه ژیانی هاوبه‌ش ده‌بێته دۆزه‌خ و باشتر وایه كچان له هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌ی كوڕ دوور بكه‌ونه‌وه.
1- ئه‌گه‌ر كه‌سێكی شه‌ڕانی بێت زیانی بۆ تۆش نه‌بێت و ته‌نها زیانی بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی هه‌بێت:
ئه‌م بابه‌ته ڕه‌نگه پێویست به باسكردنی زۆر نه‌كات چونكه هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه واتلێده‌كات ده‌ستبه‌رداری ئاره‌زوو و پێویستیه‌كانی خۆت ببیت و ده‌بێت ئه‌وه‌شت له‌به‌ر چاو بێت كه قسه‌ی ناشرین و سوكایه‌تی به خۆت و كه‌سوكار و ئازیزانت بكات هه‌ركات كێشه بكه‌وێته نێوانتان.
2-پیاوی ناپاك:
دوور بكه‌وه‌ره‌وه له پیاوێك كه له یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌تێك په‌یوه‌ندی هه‌یه چونكه له‌م جۆره هاوسه‌رگیریه‌دا متمانه بوونی نابێت و ئه‌مه‌ش گرفت و كێشه‌ی زۆرتان بۆ دروست ده‌كات.
3-ئه‌و پیاوه‌ی هه‌ست به سه‌ربه‌رزی نه‌كات ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵته:
هه‌ر پیاوێك شه‌رم بكات له‌وه‌ی تۆ به كه‌سه نزیكه‌كانی بناسێنێت یان به سووك ته‌ماشای كه‌سوكارت بكات ئه‌وه باشتر وایه لێی دوور بكه‌ویته‌وه چونكه ئه‌مه ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان به‌ره‌و جیابوونه‌وه ده‌بات.
4-ئالوده:
ئه‌و پیاوه‌ی ئالوده‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر یان خواردنه‌وه‌ی مه‌ی یان جگه‌ره بێت باشتر وایه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نه‌كه‌یت چونكه كه‌سی ئالوده ئاماده‌یه هه‌موو شتێك بكات ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بگات به‌وه‌ی مه‌به‌ستێتی.
5-فێڵباز:
ئه‌و پیاوه‌ی یاری ده‌كات به یاده‌وه‌ری تۆ و به‌رده‌وام تۆ تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی شتێكت له‌یاد كردوه و له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی تۆ بابه‌ته‌كان به سوودی خۆی ده‌شكێنێته‌وه .
PM:12:32:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 34040
جار خوێنراوه‌ته‌وه