بڕی ئه‌و هه‌نگوینه چه‌نده كه ده‌كرێت له ڕۆژێكدا بخورێت؟
وێستگە ستایل-
زیادده ڕه‌ویكردن له خواردنی هیچ خۆراكێكدا باش نییه، پسپۆڕانی بواری خۆراك ئه‌و بڕه له هه‌نگوینیان دیاری كردوه كه مرۆڤ ده‌توانێت ڕۆژانه بیخوات بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانی پێ بگه‌یه‌نێت.
ئه‌لیكسی بویفیرۆڤ پرۆفیسۆره له زانكۆی "سیتشینۆف" ی پزیشكی ده‌ڵێت" باشتر وایه هه‌نگوین له نیوه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژدا بخورێت چوونكه ووزه‌یه‌كی زۆر باش به له‌ش ده‌دات و پێویسته بڕه‌كه‌ی له دوو كه‌وچكی چێشت زیاتر نه‌بێت."
ئه‌م پرۆفیسۆره ده‌شڵێت"ئه‌و دژه ئۆكسێنه‌رانه‌ی له‌ناو هه‌نگویندا هه‌یه ڕێگری له ئۆكساندنی خانه‌كان ده‌كات و له‌گه‌ڵیدا ڤیتامین و سوكه‌رۆزی تیادایه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ووزه‌یه بۆ جه‌سته"
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌نگوین بڕێكی زۆر له كاربۆهیدراتی تیادایه گه‌رمۆكه‌یه‌كی زۆر به له‌ش ده‌به‌خشێت و باشتر وایه كه‌می لێ بخورێت و زیادده ڕه‌وی تیادا نه‌كرێت.
تواندنه‌وه‌ی هه‌نگوین له ئاوی گه‌رمدا له سووه‌ده‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه و كه‌م حاڵه‌ت هه‌یه كه خواردنی هه‌نگوین زیانی لێ بدات و خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌ی كحولیه‌كان به هه‌نگوین زیانی زۆر له جگه‌ر ده‌دات و توشی هه‌وكردنی ده‌كات.
AM:09:27:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3504
جار خوێنراوه‌ته‌وه