هۆكارهكانی نهزۆكی پیاوان
وێستگە ستایل-
هەندێک خێزان کێشەی منداڵ نەبوونیان هەیە ، زۆربەشیان واهەست دەکەن کە کێشەکە لە ئافرەتانەوە بێت ، بەڵام بەگشتی زیاتر لە یەک لەسەر سێی منداڵ نەبوون هۆکارەکەی بۆ پیاوان دەگەڕێتەوە.
کەمی دروستکردنی تۆو یاخود دروستکردنی تۆو کە ناچالاکن و شێوەیەکی ناسروشتی و گەشە نەکردوویان هەیە ئەگەری هەیە ببێتە نەزۆکی لە پیاواندا، کە کێشەیەکی تەندروستیە و ئەگەری دووگیان بوون لە ئافرەتدا کەم دەکاتەوە.
لەو هۆکارە باوانەی کەئەگەری نەزۆکی لەپیاواندا زیاتر دەکات :
1- کەمی یا زۆری ڕێژەی هۆرمۆنەکان وەک تێستۆستیرۆن، غوددە.
2-نەخۆشییە درێژخایەنەکان و نەخۆشی پڕۆستات.
3- هەروەها خواردنەوەی کحول و جگەرەکێشان ڕێژەی تۆوەکان کەم دەکەنەوە.
4- کێشە لەکرۆمۆسۆمەکان و ئەندامی زاوزێی نێرینە.
5- تێکچونی بەرگری لەش کە دەبێتەهۆی لەناوبردنی تۆوەکان کە زۆرجار بەهۆی ڕوداو و نهشتهرگهریهوه.
6- چەند دەرمانێک وەکو ئەوانەی بۆ لەش جوانی بەکاردێن کە لەگەڵ کاتدا ڕێژەی تۆو کەم دەکەنەوە.
7- پۆشینی جلوبەرگی تەسک و گەرم وە چەند ڕۆتینێکی ژیان.
8- توشبوون بە ههوكردنی بەردەوام و گیرانی ڕێڕەوی تۆواو.
لەگەڵ چەندین هۆکاری هاوشێوە کەکاریگەری خراپیان هەیە لەسەر تۆو و ئەندامی زاوزێی نێرینە.
چارەسەرکردن بەپێی حاڵەتەکە دەگۆڕێت ، ڕەنگە بە دەرمان بێت یاخود نەشتەرگەری ، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە پشتگوێ نەخرێت و زوو چارەسەر بکرێت.
س: کۆمەڵگای پزیشکی ئاسا
AM:08:48:17/08/2019
ئهم بابهته 8704
جار خوێنراوهتهوه