به ڕێگه‌یه‌كی ئاسان له توشبوون به شێرپه‌نجه خۆت بپارێزه
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی بریستۆل ی به‌ریتانی له‌ڕِێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه ئاشكرایان كردووه كه كێشی زیادده و قه‌ڵه‌وی مه‌ترسی توشبوون به چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه دوو هێنده ده‌كات.
پێگه‌ی MedicalXpress له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا ئاشكرای كردوه كه كۆمه‌ڵێك له توێژه‌ره‌وه‌كان توانیویانه‌ی چالاكی چه‌ند بۆهێڵێك له شانه هه‌ڵئاوساوه‌كان بپشكنن كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به قه‌ڵه‌ویه‌وه و بۆیان ئاشكرا بووه كه قه‌ڵه‌وی مه‌ترسی توشبوون به هه‌شت جۆری شێرپه‌نجه دوو هێنده ده‌كات.
پسپۆڕان له‌ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه ئاشكرایان كردووه كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان كێشی له‌ش و به‌رزی باڵا و مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند جۆرێك له بۆهێڵیان ده‌ستنیشانكردووه كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به زیاد بوونی كێش و دروستبوونی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان %6 ی ته‌واوی توشبووان به شێرپه‌نجه له وڵاته‌كانی جیهاندا هۆكاره‌كه‌ی كێشی زیادده‌یه به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تیایدا هاتووه مه‌ترسی قه‌ڵه‌وی زۆر له‌وه زیاتره كه پێشبینی ده‌كرێت.
AM:08:40:17/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3560
جار خوێنراوه‌ته‌وه