پێنج ڕێگه بۆ ڕزگاربوون له خه‌مۆكی
وێستگە ستایل-
كاتێك گرفتێك بۆ مرۆڤ دێته پێشه‌وه واده‌كات خه‌مبار ببێت و ده‌رونی ماندوو ببێت و خه‌م كاته خۆشه‌كانی له‌بیر بباته‌وه، به‌ڵام ده‌توانیت به 5 ڕێگه‌ی ئاسان چاره‌سه‌ری ئه‌و خه‌مۆكیه بكه‌یت كه توشت ده‌بێت.
1-هه‌وڵبده چڕ ببیته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ی واتلێده‌كات هه‌ست به خه‌مباری بكه‌یت له‌و ڕێیه‌وه به ئاسانی ده‌توانیت به‌سه‌ر خه‌مه‌كانتدا زاڵ ببیت و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ت بكه‌یت.
2-وه‌رزش بكه و ئه‌و ڕاهێنانانه ئه‌نجامبده كه ئارامی به جه‌سته‌ت ده‌به‌خشێت، ئه‌مه زیاتر مێشكت ئارام ده‌كاته‌وه و ووزه‌ی ئه‌رێنیت پێ ده‌به‌خشێت.
3-مێشكت به چالاكی دیكه‌وه سه‌رقاڵ بكه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له كێشه‌كه‌ت بكه‌یته‌وه ئه‌مه هاوكارت ده‌بێت له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خه‌مۆكی.
4-هیوا بڕاو مه‌به و هه‌وڵبده به هیوا و ئومێده‌وه ژیان بكه‌یت، ئه‌مه ووزه‌یه‌كی زۆر باشت ده‌داتێ.
5-له‌گه‌ڵ كه‌س و هاوڕێ و ناسیاوه نزیكه‌كانت قسه بكه و به ته‌نها مه‌مێنه‌ره‌وه چونكه هه‌ستكردن به ته‌نهایی زیاتر توشی خه‌مۆكیت ده‌كات.
AM:10:59:15/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 8368
جار خوێنراوه‌ته‌وه