‌ئاسانترین رێگا بۆ چارەسەرکردنی نزگەرە

وێستگە ستایل-


نزگەرە لە ئەنجامی بچووکبوونەوەی لە پڕی ماسولکەی ناوپەنچکەوە روودەدات.

ناوپەنچک وەک پەردەیەک وایە کە دڵ و سییەکان لە سەرەوە لە ئەندامەکانی سک جیا دەکاتەوە.

چەندین هۆکاری جیاواز هەن کە دەبنە هۆی درووستبوونی نزگەرە، لەوانە:

١- هەندێک جۆری خواردن

٢- چالاکییەکی زۆری لە پڕ لە ماسولکەی ناوپەنچکدا

٣- گەورەبوون و شۆڕبوونەوەی ورگ


٤- هەبوونی هەوکردن لە ژێر ماسولکەی ناوپەنچک

بە گشتی نزگەرە لەو کاتانەدا دەسپێدەکات کاتێک مادەیەک یان خواردنێکی گەرم، سوتێنەر یان تیژ بە سورێنچ و کۆئەندامی هەرسدا دەچێتە خوارەوە. لەو کاتەدا ناوپەنچک دەستدەکات درووستکردنی نیزگەرە.

چەند رێگایەک  بۆ چارەسەرکردنی نزگەرە:

یەکێک لە رێگاکان بریتییە لە هەلمژینی هەناسەیەکی قوڵ و هێشتنەوەی لە سییەکاندا بۆ ماوەیەک. لەو ماوەیەدا هەوڵبدە بەبێ هەناسەدانەوە سییەکانت بجوڵێنی لە رێگەی کشان و داکشانی سنگ و سکتەوە.

یەکێكی تر لە ڕێگا کاریگەرەکان بریتییە لە خواردنەوەی پەرداخێک ئاو لەبەشی ئەو بەری پەرداخەکەوە. واتە کاتێک پەرداخێک لە دەمت نزیک دەکەیتەوە، لە جیاتی ئەوەی لەو بەشەی پەرداخەکە ئاو بخۆیتەوە کە کەوتۆتە بەردەمت، لە بەشی ئەو بەری پەرداخەکە ئاو بخۆرەوە چونکە بەم شێوەیە ملت خوار دەبێتەوە بۆ خوارەوە لە کاتی خواردنەوەی ئاوەکەدا.

بە ووتەی دکتۆر ئێریک ڤۆیگت ئەم رێگایە کاریگەرترین رێگایە بۆ نەهێشتنی نزگەرە، تەنانەت بۆتە هۆی چارەسەرکردنی کەسێک کە بۆماوەی هەفتەیەک تووشی نزگەرە بووبوو.



AM:11:41:14/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 3924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌