‌گیراوەیەکی کاریگەر بۆ بەهێزکردنی قژ

وێستگە ستایل-


یەکێک لە باشترین رێگاکان بۆ بەهێزکردنی قژ برییتیە لە هەبوونی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی خۆراکی بۆ قژەکە.

خۆشبەختانە سرووشت چەندین خۆراکی سرووشتی پێبەخشیوین کە دەتوانین بەکاریبهێنین بۆ بەهێزکردنی قژمان.

ئەمەی خوارەوە رێگایەکی سرووشتی کاریگەرە بۆ بەهێزکردن و پڕکردنەوەی قژ لە رێگەی بەخشینی چەندین ڤیتامین و پرۆتین و کانزای پێویست بە تاڵە مووەکان.

پێکهاتەکان:


یەک هێلکە

یەک کەوچکی چێشت هەنگوین

دوو کەوچكی چێشت رۆنی کاستەر

هەموو بێکهاتەکان لە قاپێكدا جوان تێکەڵ بکە، پاشان بیدە لە قژت و بە هەموو لایەکدا مەساجی پی بکە، دواتر کڵاوێک یان زەرفێکی نایلۆن بکە بە سەرتدا و بۆ ماوەی ٢-٤ کاتژمێر بەجێی بهێڵە، لە کۆتاییدا قژت بە شامپۆ و کۆندشنەر بشۆ.

ئەم تەکنیکە ١-٢ جار لە هەفتەیەکدا دووبارە بکەرەوە بۆ ماوەی ٢ مانگ.


AM:11:30:14/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 7436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌