به‌وێنه.. دهرهێنهرهكی فیلمی مه‌تری شه‌ش و نیم توڕه بووه
وێستگە ستایل-
سه‌عید ڕۆستایی ده‌رهێنه‌ری فیلمی مه‌تری شه‌ش و نیم له‌ڕێی پۆستێك كه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه توڕه‌یی خۆی ده‌ربڕیوه له‌باره‌ی دزه‌كردنی فیلمه‌كه‌ی و په‌خش كردنی له چه‌ند وێب سایتێكی تایبه‌ت به فیلم.
سه‌عید له پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" نوسخەی قاچاخ چۆن گەشتە ناو سایتەکان پاراستنی ئەمانەت واتە چی؟ من ئەوەم پێ‌ناخۆش نییە کە لەم قەیرانی داراییەدا کەسانێک بەبێ هیچ منەت و پاداشتێک سەیری فیلمەکە بکەن و لەو کاتە چێژ ببینن، من لەوە بێزارم کە خیانەت کردن لە ئەمانەت ئاسایی بۆتەوە."
ئه‌م فیلمه چیرۆكێكی ئاڵۆزی درامی ئاكشنه له ده‌رهێنانی سه‌عیدی ڕۆستاییه له‌م فیلمه‌دا كوڕه ئه‌كته‌ری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌وید محه‌مه‌د زاده و فه‌رهادی ئه‌سڵانی و په‌یمانی مه‌عدی و په‌رینازی ئیزیار ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌یه، ئه‌م فیلمه باس له پیاوانی پۆلیس ده‌كات كاتێك ڕوبه‌ڕووی به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بنه‌وه، فیلمه‌كه براوه‌ی 8 خه‌ڵات و پاڵێوراوه بۆ 13 خه‌ڵاتی دیكه و له‌ناویاندا خه‌ڵاتی جیهانی هه‌یه و ماوه‌ی ئه‌م فیلمه 130 خوله‌كه.
PM:08:52:11/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3884
جار خوێنراوهتهوه