هێلكه به‌م شێوه‌یه مه‌ده به منداڵه‌كه‌ت
وێستگە ستایل-
هێلکه یه‌کێکه له‌و خۆراکانه‌ی که سوودی زۆره بۆ منداڵ و گه‌شه‌کردنی چونکه زۆربه‌ی پێکهاتووه گرنگه‌کانی تێدایه له پڕۆتین و کاربۆهیدرات و چه‌وری و کۆمه‌ڵێک کانزا و ڤیتامینه‌کان، ئه‌مه‌ش وای کردووه که هێلکه ببێته یه‌ک له باشترین خۆراکه‌کانی ژه‌می به‌یانیان، دكتۆر كامه‌ران وه‌ك پزیشكی پسپۆڕی خۆراك سه‌باره‌ت به پێدانی هێلكه به منداڵ چه‌ند ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه ده‌دات به دایكان و باوكان.
چه‌ند ڕێنمیایه‌کی گرنگ :
1- سپێنه‌ی هێلکه نابێت بدرێت به منداڵی ساوای که‌متر له یه‌ک ساڵ: له ته‌مه‌نی هه‌شت مانگیه‌وه تا دوانزه مانگ ته‌نها زه‌ردێنه‌که‌ی پێ بده، سێ بۆ چوار زه‌ردێنه‌ی هێلکه به‌ڵام پێویسته به باشی کوڵا بێت.
2- ئاگاداری ئه‌وه به که هه‌ستیاری به هێلکه زۆر بڵاوه : زۆربه‌یان هه‌ستیاریان به سپێنه‌که‌ی هه‌یه و ده‌توانن زه‌ردێنه‌که‌ی بخۆن : به‌شێکیان هه‌ستیاریان به هه‌موو هێلکه‌که هه‌یه و نابێت بیخۆن .
3- زۆربه‌ی منداڵ دوای ته‌مه‌نی پێنج ساڵ هه‌ستیاریان به سپێنه‌ی هێلکه نامێنێت: بۆیه پاش پێنج ساڵ به وشیاریه‌وه که‌م که‌مه بیده‌رێت ئه‌گه‌ر زۆره هه‌ستیاریه‌که‌ی نه‌ما بێت.
4- هێلکه به ده‌ڵه‌می نابێت بدرێت به منداڵ : پێویسته به جوانی کوڵا بێت چونکه ئه‌گه‌ری تووشبوونی به به‌کتریای سا‌لمۆنیلا هه‌یه که ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوونی خۆراکی هه‌یه.
5- هه‌موو به‌یانیه‌ک نابێت منداڵ هێلکه بخوات: پێویسته هه‌فته‌ی له چوار ڕۆژ زیاتر هێلکه‌ی پێ نه‌درێت، ڕۆژه‌کانی تر بۆ نموونه ماست یان په‌نیر یان هه‌نگوین یا گوێز یا نیسکێنه بخوات.
6- ئه‌گه‌ر هێلکه‌که‌ت سوور کرده‌وه یه‌ک که‌وچکی چێشت زیاتر زه‌یت یان ڕۆن به‌کار مه‌هێنه.
7- بۆ منداڵی ئاسایی له ڕۆژێک دا باشتره زیاتر له یه‌ک هێلکه نه‌خوات .
PM:06:03:11/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 7496
جار خوێنراوه‌ته‌وه