نهێنیه‌ك له ژیانی هاوبه‌شدا به‌خته‌وه‌رت ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌ر تا ئێستا پێت وتراوه خۆشه‌ویستی دوای هاوسه‌رگیری خه‌ونی په‌مه‌ییه ئه‌وه پێویسته ڕاستی بابه‌ته‌كه بزانیت كه به‌و جۆره نیه و به‌ڵكو له‌ده‌ستی دوو هاوسه‌ره‌كه‌دایه، له‌م بابه‌ته‌دا نهێنیه‌ك ده‌زانیت كه یارمه‌تیت ده‌دات له ژیانی هاوبه‌شدا به‌خته‌وه‌ر بیت.
له ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بۆ ئه‌وه نه‌ده‌ن ژیانیان خۆش بێت ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه سارد‌و سڕی نێوانیان خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی پێشوتریان له‌ناو ده‌بات و ورده ورده هیچ ئاره‌زویه‌كیان بۆ یه‌كتری نامێنێت.
ده‌توانیت ته‌نها به یه‌ك هه‌نگاوی ئاسان په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت له ڕۆتین ڕزگار بكه‌یت ئه‌ویش به دووركه‌وتنه‌وه له وتنی وشه‌ی "من" و ته‌نها خود ویستی ، ئه‌و كاته‌ی هه‌ردوو هاوسه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه به‌كاربهێنن ئه‌وه ده‌توانن به‌سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌نگ و قورسیه‌كانی ژیانیان زاڵ ببن و به‌خته‌وه‌ر بژین.
ئه‌وه‌شت له‌یاد بێت ئه‌گه‌ر تۆ كه‌مێك له ویست و داواكاریه‌كانی خۆت خۆش ببیت ئه‌وه به‌خته‌وه‌ر ده‌بن چونكه له‌خۆبای بوون و خۆشه‌ویستی وێران ده‌كات و كۆتای به هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی جوان ده‌هێنێت.
PM:02:03:10/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 5544
جار خوێنراوه‌ته‌وه