زیانه تهندروستیهكانی بەکارھێنانی مۆبایل لە درەنگانی شەودا
وێستگە ستایل-
ئاشکرایە کە مۆبایلە زیرەکەکان smartphones داھێنانێکی گەورەی سەدەی بیست ویەکن کە بەھۆیەوە شێوازی ژیان و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان گۆڕانکاری گەورەی بەخۆوە بینیوە، بەڵام ئەم داھێنانە ناوازەیەش بەدەر نیە لە کۆمەڵێک لێکەوتەی نەرێنی لەسەر تەندروستی ئەندامە جیاوازەکانی جەستە ھەر لە خوو پێوە گرتنەوە بگرە ھەتا خەمۆکی و ئازاری جومگەکان و دابەزینی ئاستی بینین، لهم بابهتهوه دكتۆر هەرێم کریم احمد پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە ووردهكاری زیانهكانی بهكارهێنانی مۆبایل و ئامێره زیرهكهكان ڕوون دهكاتهوه.
لە تازەترین ڕاپۆرتا کە لە گۆڤاری( England Journal of Medicine ( NEJM ) بڵاوکراوەتەوە لەسەر دوو خاتوون لە بەریتانیا کە تووشی کوێربوونی( نابینایی) کاتی بوون بەھۆی زۆر بەکارھێنانی مۆبایلەوە بەتایبەت لە شەواندا.
حاڵەتەکەیان بەم جۆرە بووە Transient Monocular visual loss
١- تەنھا یەک چاوی گرتۆتەوە
٢- بەشێوەی کاتی بووە واتا بۆ ماوەی ١٥ خولەک
٣- لە شەودا ڕوویداوە
٤- سەرەتا چەند جارێکی کەم بووە لە ھەفتەیەکدا بەڵام دواتر بۆتە ڕۆژانە .
دوای ئەوەی کە پشکنینی پێویستی دڵ و وێنەی تیشکی موگناتیسی مێشکیان brain MRI بۆ کراوە لەپاڵ کۆمەڵێک پشکنینی دیكه بەبێ دۆزینەوەی ھۆکارێک .
ھەردوو خاتوونەکە ھەمان خوویان ھەبووە بە مۆبایلەوە :
- بەکارھێنانی پێش خەوتن
- ڕاستەوخۆ دوای لە خەو ھەستان
- چاوێکیان نوقاندووە یاخود داپۆشیوە و بە چاوەکەی تر سەیری مۆبایلیان کردووە.
ھەرچەندە ئەم ھەواڵە ترسێکی زۆری دروست کردووە لەناو بەکاربەرانیدا بەڵام ئەوە ناگەیەنێت کە مۆبایلەکانمان فڕێ بدەین بەڵکو دەبێت لەکاتی گونجاودا و بە شێوەیەکی مامناوەند بەکاری بھێنین.
PM:01:22:10/08/2019
ئهم بابهته 5008
جار خوێنراوهتهوه