به‌وێنه.. ئیلهام شاهین و یوسرا چوون بۆ حه‌ج
وێستگە ستایل-
خانمه ئه‌ستێره‌ی میسری ئیلهام شاهین وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ند یوسرا و خانمه ڕاگه‌یاندنكاری میسری هاله سه‌رحان بڵاوكرده‌وه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام له وێنه‌كه‌دا هه‌ر سێكیان به جلوبه‌رگی باڵاپۆشیه‌وه ده‌ركه‌وتوون.
ئیلهام له‌سه‌ر وێنه‌ی خۆی و هاوڕێكانی نوسیویه‌تی" اللهم أنت ربی لا إله إلا أنت. خلقتنی وأنا عبدك، وأنا علی عهدك ووعدك ما استطعت، أعوز بك من شر ما صنعت، أبو‌و لك بنعمتك علی" له جوانترین شوێنی دوونیاوه بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئاماده بووین."
هه‌واداره‌كانی ئیلهام له‌ڕێی كۆمێنته‌وه ئاشكرایان كردوه كه زۆر به ئاسانی توانیویانه یوسرا بناسنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ستایلی جلوبه‌رگه‌كه‌ی زۆر جیاوازتره له هه‌ر كاتێكی دیكه به‌ڵام خانمه ڕاگه‌یاندنكار هاله سه‌رحان به ئاسانی نه‌یان ناسیوه‌ته‌وه به‌هۆی دوور بوونی له شاشه‌ی تیڤیه‌كان له‌ماوه‌ی ڕابردودا.
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه نوسیوه داوای ئه‌وه‌یان لێكردوون چیتر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئاینی ئیسلام له پۆشاك و ڕه‌فتاریان و حیجاب بكه‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌ش ئه‌م وێنه‌یه‌یان ته‌نها به دیانه‌تی ڕوكه‌ش وه‌سف كردووه كه زۆر كه‌س له ئێستادا په‌نای بۆ ده‌بات له‌به‌ر هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت.
AM:09:58:10/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 13240
جار خوێنراوه‌ته‌وه