‌چه‌ند ڕێنماییه‌ك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ڤیتامین D

وێستگە ستایل-


‏‎سەربەخۆ ڤیتامین D بۆ خۆت و مناڵەکەت بەکارمەهێنە ( بەپێی نەخۆش جیاوازە)، دكتۆر تیشک محمد سلام ‏‎پزیشکی تایبەتی نەخۆشی منداڵ و کۆرپەو منداڵی نەبەکام له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ی‌ پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌م ڤیتامینه‌ باس ده‌كات.

‏1- ته‌ماشای بەرواری دروست کردن وبەسەرچوونی دەرمانەکە بکە.

‏‎2-لەو دەرمانخانانە وەریبگرە کەشوێنەکانیان گونجاوە بۆ هەڵگرتنی دەرمان(بۆ نموونە فێنک بێت ولەبەرتیشکی خۆردا دەرمانەکان دانەنرابن).

‏‎3-بۆ دورکەوتنەوە لە خراپ بەکارهێنان (ژەهراوی بوون یان وەرنەگرتنی بڕی پێویست) کاتێک پزیشکی منداڵ قەترەی ڤیتامینD بۆ منداڵەکەت دەنوسێت، پێش بەکارهێنانی پیشانی هەمان پزیشک یان پزیشکێکی تر یان پزیشکی دەرمانسازی بدە چونکە هەندێ جۆری قەترە پێویستە ڕۆژانە تەنها ۱بۆ۲ دڵۆپی بدەیتێ لە کاتێکدا جۆری تریان هەیە نزیکەی ۱۰ بۆ ۱۵ قەترەی پێویستە لەبەرئەوەی بەپێی کوالیتی وکارگەی دەرمانەکان بڕی ڤیتامینەکە دەگۆڕێت.


PM:12:29:08/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 2452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌