‌چوار خواردنه‌وه‌ی‌ سروشتی چاره‌سه‌ری غازاتی ناوسك ده‌كات

وێستگە ستایل-


غازاتی ناوسك یه‌كێكه‌ له‌و گرفته‌ بێزاركه‌رانه‌ی‌ زۆر كه‌س به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن  به‌تایبه‌ت دوای خواردنی هه‌ندێك جۆری خۆراك به‌ تایبه‌ت پاقله‌مه‌نه‌یه‌كان، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ ده‌توانیت چوار خواردنه‌وه‌ی‌ سروشتی به‌كاربهێنیت.

1- چای نه‌عنا:
ئه‌م جۆره‌ چایه‌ گه‌ده‌ و مێشك ئارام ده‌كاته‌وه‌ و چاره‌سه‌ری هه‌ڵئاوسانی گه‌ده‌ ده‌كات.

2-زه‌نجه‌بیل:
خواردنی زه‌نجه‌بیل به‌ وشكی یان به‌شێوه‌ی‌ چا غازاتی ناو گه‌ده‌ و سك ده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌.

3-گیراوه‌ی‌ ئاوی شله‌تێن و لیمۆ:
ئه‌و ترشه‌ڵۆكانه‌ی‌ له‌ناو لیمۆدا هه‌یه‌ ڕێگری له‌ دروستبوونی غازاتی ناو سك ده‌كات.

4-گیراوه‌ی‌ به‌یبوون:
گوڵی به‌یبوون مادده‌ی‌ ئارام به‌خشی تیادایه‌ بۆ گه‌ده‌ و چاره‌سه‌ری سوتانه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌ و غازات ده‌كات.


AM:11:21:07/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 4332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌