‌چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت ئه‌گه‌ر زیادده‌ ڕه‌وی له‌ خواردنی شه‌كردا بكه‌یت؟

وێستگە ستایل-

شه‌كر یه‌كێكه‌ له‌و پێكهاتانه‌ی‌ زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ باوترینیان گرفتی زیاد بوونی كێشه‌.

ڕبێرت لۆستنگ پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشی ڕژێنه‌كان و قه‌ڵه‌وی منداڵانه‌ تایبه‌ت بۆ پێگه‌ی"بزنس ئینسایده‌ر" له‌سه‌ر زیانه‌كانی زۆر خواردنی شه‌كر ده‌ڵێت"كاتێك كه‌سێك بڕێكی زۆر شه‌كر بخوات ئه‌وه‌ له‌گه‌ده‌یه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌مژرێت و ده‌چێته‌ جگه‌ره‌وه‌، و جگه‌ر تاكه‌ ئه‌ندامی له‌شه‌ كه‌ پرۆسه‌ی‌ گۆڕینی خۆراك تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت"

به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی‌ جگه‌ر توانای گۆڕینی فركتۆزی نه‌بێت ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ناو جگه‌ردا كۆ ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش پێی ده‌وترێت" چه‌وری جگه‌ر" و ئاستی شه‌كری ناو خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و كه‌سه‌كه‌ مه‌ترسی توشبوونی به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و كۆبوونه‌وه‌ی‌ چه‌وری سه‌ر جگه‌ر  و نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م زۆر ده‌بێت و جگه‌ له‌وه‌ش مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و خه‌ڵه‌فان زیاد ده‌كات.


AM:10:42:07/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌